گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئاماری نوێی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان.. توشبوو زیادی کردووە

2020.07.21 - 20:39
App store icon Play store icon Play store icon
ئاماری نوێی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان.. توشبوو زیادی کردووە

ناس کورد-

وەزارەتی تەندروستیی هەرێم دەستنیشانکردنی 252 توشبووی نوێی کۆرۆنای ڕاگەیاند و ئاماژەی بەوەشكرد، هاوکات 122 توشبوو چاکبوونەتەوە و 13 توشبووش گیانیانلەدەستداوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕاگەیەندراوێکدا وەزارەتی تەندروستیی هەرێم ڕایگەیاند: "لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا دوو هەزار و 421 پشکنینی نوێ کراون و 252 توشبووی نوێش دەستنیشانکراون، کە بەمشێوەیە دابەشبوون:

 

 (98 هەولێر)

(62 سلێمانی، 29 گەرمیان، 39 ڕاپەڕین)

(14 دهۆك)

(10 هەڵەبجە)

 

ئاماژەی بەوەشكردووە، هاوکات 122 توشبووش چاکبوونەتەوە کە ئەوانیش بەمشێوەیە دابەشبوون:

      

(61 هەولێر)

(13 گەرمیان)

(18 ڕاپەڕین)

(11 دهۆك)

(19 هەڵەبجە)

 

وەزارەتی تەندروستی ئەوەشی خستووەتەڕوو، هەر لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا 13 توشبوو گیانیانلەدەستداوە، بەمشێوەیە:

               

(4 هەولێر)

(5 سلێمانی، 3 گەرمیان، 1 ڕاپەڕین)

 

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتی تەندروستی لەئێستادا ئاماری گشتیی کۆرۆنا لە هەرێم بەمشێوەیەیە:

 

کەڕەنتین 19716 هاوڵاتی            (17821 دەرچوو)

تووشبوون 11361                     (3073 هەولێر، 7551 سلێمانی، 357 دهۆك، 380 هەڵەبجە)

چاکبوون 6166                      (2092 هەولێر، 3515 سلێمانی، 285 دهۆك،  274 هەڵەبجە)

مانەوە لە نەخۆشخانە 4763       (901 هەولێر، 3691 سلێمانی، 72 دهۆك، 99 هەڵەبجە)

مردن 423                           (80 هەولێر، 345 سلێمانی، 7 هەڵەبجە)