گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

مستەفا كازمى لە ئێرانەوە: ڕێگە نادەین دەستوەردان بکرێت لە کاروبارەکانماندا

2020.07.21 - 17:00
App store icon Play store icon Play store icon
مستەفا كازمى لە ئێرانەوە: ڕێگە نادەین دەستوەردان بکرێت لە کاروبارەکانماندا

ناس کورد-

مستەفا كازمى، سەرۆكوەزيرانى عێراق لە كۆنگرەيەكى ڕۆژنامەوانيدا لەگەڵ حەسەن ڕۆحانى، سەرۆككۆمارى ئێران وتى، پەيوەنديەكانى عێراق لەگەڵ دەوڵەتانى دراوسێ لەسەر بنەما بەرژەوەندى هاوبەش و دەستوەرنەدان لە كاروبارى ناوخۆيى بنيادنراون.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە كۆنگرە ڕۆژنامەوانيەكەدا كازمى باسى لەوەكردوە، پەيوەنديەكى مێژوويى لەنێوان عێراق و ئێراندا هەيە، ئەمڕۆ لەبەردەم چەندين ئاڵنگاریدان وەك پەتاى كۆرۆنا و دابەزينى نرخى نەوتى خاو، عێڕاق هەوڵى پەيوەندى هاوسەنگ دەدات ئەويش بەپێى بنەمای دەستوەرنەدان لە كاروبارى ناوخۆ.

 

ڕونيشيكردەوە، ئێران لەگەڵ عێراقدا دژى تيرۆر شەڕى كرد و لەو دەوڵەتانە بوو كە هەر لەسەرەتاوە پشتگيرى عێڕاقى كرد، ئەو هەڵوێستەى كۆمارى ئيسلامى ئێران لەبير ناكەين، بەو هۆيەشەوە عێراق لەپاڵ ئێراندا وەستا لە قەيرانە ئابوريەكەى.

 

سەرۆكى وەزيرانى عێراق وتيشى، "سياسەتمان لە عێڕاق لەسەر نيازپاكى بنيان دەنرێت، هەردوو وڵات ڕوبەڕوى ئاڵنگاری ئابورى بونەتەوە و گەلەكانمان چاوەڕێى زۆر دەكەن و ئەو خزمەتانەش ناتوانرێت پێشكەش بكرێن بەبێ هاريكارى تەواو لەگەڵ كۆمارى ئيسلامى ئێراندا."

 

جەختیشیکردەوە  کە "پەيوەنديە دەرەكيەكانمان پشتى بە بنەماى هاوسەنگی و دوركەوتنەوە لە سياسيەتى جەمسەرگیری بەستووە،  بۆيە رێگەنادەين لەناو خاكى عێراقەوە هيچ هەڕەشەيەك بۆسەر ئێران هەبێت و پەيوەنديەكانمان بۆ سەدان ساڵ بەردەوام دەبن."

 

لاى خۆشيەوە حەسەن رۆحانى ئامادەيى وڵاتەكەى پيشاندا كە لەپاڵ ئێراندا بوەستێت و وتى، تاران ئامادەيە لەگەڵ عێراقدا بوەستێت بۆ بەديهێنانى سەقامگيرى و ئاسايش لەناوچەكەدا، هەروەها لە گفتوگۆكاندا باسى ڕۆڵى عێراقمان لە ناوچەكەدا كرد.