گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

یەکێک لەو دۆسیانە ئاشکرا کرا کە کازمى لەگەڵ بەرپرسانى ئێران تاوتوێى دەکات 

2020.07.21 - 15:09
App store icon Play store icon Play store icon
یەکێک لەو دۆسیانە ئاشکرا کرا کە کازمى لەگەڵ بەرپرسانى ئێران تاوتوێى دەکات 

ناس کورد-

سەرۆکی ژوری بازرگانی هاوبەشی نێوان عێراق وئێران ڕایگەیاند، سەرۆکوەزیرانی عێراق لەمیانی سەردانەکەیدا بۆ ئێران ژمارەیەک دۆسێ تاوتوێ دەکات کە بریتین لە بەرزکردنەوەی ئاستی ئاڵوگۆڕی بازرگانی، پرسی کارەبا و کردنەوەی سنورەکان.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

یەحیا ئال ئیسحاق، سەرۆکی ژوری بازرگانیی هاوبەشی نێوان عێراق و ئێران لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا  ئاماژەى بەوە کرد "زەمینەسازی بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی ئاڵوگۆڕی بازرگانیی نێوان عێراق و ئێران بۆ 20 ملیار دۆلار لە گرنگترین ئەو دۆسیانەیە کە بڕیارە مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە میانی سەردانەکەیدا بۆ تاران تاوتوێی بکات".

 

 ئاڵ ئیسحاق ئاماژەی بەوە کردووە "بڕیارە کازمی لەگەڵ بەرپرسانی ئێران پرسی هاوردەکردنی تەزوی کارەباش تاوتوێ بکات و چۆنێتی پێدانەوەی ئەو قەرزەی کە لەو  بوارەدا لەئەستۆی عێراقدایە کە بە سێ ملیار دۆلار دەخەمڵێنرێت".

 

 سەرۆکی ژوری بازرگانی هاوبەشی نێوان عێراق و ئێران ئەوەشی خستووەتە ڕوو "بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا کاریگەری نەرێنی هەبووە لەسەر ڕێژەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان هەردوو وڵات، بۆیە لەمیانی سەردانەکەیدا کازمی پرسی دووبارە کاراکردنەوە و واڵاکردنی سنورەکانی نێوان هەردوو وڵات دەخاتە سەر مێزی گفتوگۆ".