گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

نرخى نەوت رووى لە هەڵکشان کردەوە

2020.07.21 - 13:15
App store icon Play store icon Play store icon
نرخى نەوت رووى لە هەڵکشان کردەوە

ناس كورد-

نرخى نەوت ئەمڕۆ (سێشەممە) بەرزبووەوە، بەهۆى هەواڵە ئەرێنییەکان لەبارەى تاقیکردنەوەکان لەسەر ڤاکسینى کۆرۆنا.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

نرخى گرێبەستە دواخراوەکانى برێنت کە پێوەرێکى جیهانییە 21 سەنت بەرزبووەوە هەر بەرمیلێکى بە 43.49 دۆلار فرۆشرا، هەروەها نەوتى خاوى تەکساس 11 سەنت بەرزبووەوە و بە 40.62 دۆلار فرۆشرا، ئەوەش بەپێی ئاژانسى رۆیتەرز.

 

نرخى نەوت پاڵپشتى بۆ گەڕاوەتەوە بەهۆى بەرەوپێشچوونەکان لەبارەى ڤاکسینى کۆرۆنا و هەوڵى دامەزراوە پزیشکییەکان بۆ دۆزینەوەى رێگەچارە بۆ بەرەنگاربوونەوەى خراپترین قەیرانى تەندروستى کە روبەڕووى جیهان بووەتەوە لەسەدەیەکدا.

 

شیکەرەوان هۆشداریدەدەن لە بازاڕى ناسەقامگیریی نەوت لەبارەى ئەگەرى کەمبوونەوەى خواست لەسەر وزە لەچەند مانگى داهاتوودا بەهۆى کەمى خواستى چینەوە.