گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

قۆناغى مەترسیدارمان تێپەڕاند

لاهور شێخ جەنگى: دەکرێت بەستنى کۆنگرەى پێنجەمى یەکێتى پێشبخرێت

2020.07.21 - 11:57
لاهور شێخ جەنگى: دەکرێت بەستنى کۆنگرەى پێنجەمى یەکێتى پێشبخرێت

ناس کورد-

لاهور شێخ جەنگى هاوسەرۆکى یەکێتى ڕایگەیاند، کۆنگرەى چوارەمى حزبەکەیان تیپەڕاندنى قۆناغى مەترسیدار بووە، دەشکرێت کۆنگرەى پێنجەم لەکاتى خۆى پێشبخرێت.

 

لاهور شێخ جەنگى لەکۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ رێکخستنەکانى یەکێتى لە هەولێر ئاماژەى بەوەکرد، "کۆنگرەى چوارەم سەد لەسەدى ئامانجەکەى ئێمەى نەپێکاوە، بەڵام وەرچەرخانێکى گرنگ بوو، هەموو دنیا چاوى لەم کۆنگرەیە بوو، ببوو بە خەون و مەترسی لاى کادیرانمان، دەترساین ئەگەر ببەسترێت لێکترازان دروستبێت، هەندێک دەیانوت کوشت و کوشتاریشى تێدەکەوێت".

 

وتیشى "کۆنگرە کۆنگرەى دەستاودەستکردنى دەسەڵات بوو لە نەوەیەکەوە بۆ نەوەیەکى دیکە، کە خۆى دەبوو بە قۆناغ بەندى لەماوەى چەندین ساڵدا بکرایە، بەڵام بەهۆى دواکەوتنى کۆنگرەوە بە هەموو گۆڕانکارییەکان بەیەکەوە کرا".

 

لاهور شێخ جەنگى ئاماژەى بەوەشکرد، بەیەک کۆنگرە هەموو کۆنگرەکان وەکو پاشەکشە و تەکەتولات و نەبوونى هەڵوێستى روونى سیاسی چارەسەر ناکرێت، "عەساى سیحریمان پێ نییە کە بە کۆنگرەیەک یەکێتى نوێبێتەوە، چونکە ئەوە پرۆسەیە، بەڵام ئێمە قۆناغە مەترسیدارەکەمان تیپەڕاند کە کۆنگرە بووە لەرزمان لێدەهات کە باسى دەکرا".

 

جەختیشیکردەوە، کۆنگرە نەک هەر چوار ساڵ جارێک بەڵکو دەتوانرێت پێشبخرێت، بۆیە ئەگەر بیانەوێت دەتوانن زوتر کۆنگرە ببەستن، ئەگەر بزانن ئیشەکان نەکەوتونەتە سەر کار، جارێکى تر مەحاڵە کۆنگرە دوابخرێت.

 

کۆتایی ساڵى ڕابردوو یەکێتى کۆنگرەى چوارەمى بەست، کە تێیدا دوو هاوسەرۆک و سەرکردایەتییەکى نوێ بۆ یەکێتى هەڵبژێردراو بەرپرسانى ئەو حزبە کۆنگرەیەکەیان بە کۆنگرەى نوێبوونەوە ناوبرد.