گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

مستەفا کازمى و شاندێکى باڵاى حکومەتى عێراق سەردانى ئێران دەکەن

2020.07.21 - 10:30
App store icon Play store icon Play store icon
مستەفا کازمى و شاندێکى باڵاى حکومەتى عێراق سەردانى ئێران دەکەن

ناس کورد-

یاریدەدەرى نوسینگەى ڕۆژنامەوانى سەرۆککۆمارى ئێران رایگەیاند، لەچوارچێوەى سەردانەکەى بۆ تاران، مستەفا کازمى سەرۆکوەزیرانى عێراق لەگەڵ عەلى خامنەیى ڕابەرى باڵاى شۆڕشى ئیسلامى ئێران، کۆدەبێتەوە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

عەلى ڕەزا مەعزى، یاریدەدەرى نوسینگەى ڕۆژنامەوانى سەرۆککۆمارى ئێران ئاماژەى بەوە کرد، مستەفا کازمى سەرۆکوەزیرانى عێراق و شاندە باڵاکەى حکومەتى عێراق کە پێکهاتوون لە وەزیرەکانى دەرەوە و نەوت و دارایى و تەندروستى و ڕاوێژکارى ئاسایشى نەتەوەیى عێراق، نیوەڕۆى ئەمڕۆ (سێشەممە) دەگەنە تاران.

 

بەوتەى عەلى رەزا، لە فڕۆکەخانەى تاران رەزا ئەردکانیان، وەزیرى وزەى ئێران پێشوازى لە سەرۆکوەزیرانى عێراق و شاندەکە دەکات و پاشان حەسەن ڕۆحانى لە نوسینگەى سەرۆکایەتى کۆمار پێشوازى لە شاندەکەى عێراق دەکات و دواتر کۆبوونەوەکان دەستپێدەکات.

 

سەردانەکە لەکاتێکدایە کە بڕیاربوو دوێنێ (دووشەممە) مستەفا کازمى، سەرۆکوەزیرانى عێراق بەسەردانێکى ڕەسمى بگاتە وڵاتى سعودیە و پاشان لەوێوە بەرەو تاران بەریکەوێت بەڵام بەر لە ئەنجامدانى سەردانەکە بەهۆى تێکچوونى دۆخى تەندروستى شا سەلمان پادشاى سعودیە سەردانەکەى کازمى بۆ ئەو وڵاتە هەڵوەشایەوە و دواخرا.