گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڕوسیا بەرهەمهێنانى پێکوتەیەکى سەربازى دژى ڤایرۆسى کۆرۆنا راگەیاند

2020.07.21 - 09:18
ڕوسیا بەرهەمهێنانى پێکوتەیەکى سەربازى دژى ڤایرۆسى کۆرۆنا راگەیاند

ناس کورد-

جێگرى یەکەمى وەزیرى بەرگرى روسیا رایگەیاند، یەکەمین پێکوتەى روسى دژ بە ڤایرۆسى کۆرۆنا کە لەبەرهەمهێنانیدا چەندین شارەزاى سەربازى و زاناى بنکەى گیمالى بۆ توێژینەوەکان بەشدارییان تێدا کردووە، ئامادەى بەکارهێنانە.

 

رۆسلان تسالیکۆف، جێگرى یەکەمى وەزیرى بەرگرى روسیا لەمیانەى لێدوانێکى بۆ میدیاکانى روسیا ئاماژەى بەوە کرد "شارەزا سەربازیى و زانستییەکان هەڵسەنگاندنى کۆتاییان بۆ ئەنجامى تاقیکردنەوەى پێکوتە نوێکە کردووە".

 

رونیشیکردەوە " سەرجەمى ئەو خۆبەخشانەى کە بەشدارییان لە تاقیکردنەوەى پێکوتەکەدا  کردبوو تەندروستیان باشە و بەرگرى لەشیان دژى ڤایرۆسەکە زیادى کرد و بەوەش دەتوانین بڵێین کە یەکەمین پێکوتەى دروستکراوى نێوخۆیى دژى ڤایرۆسى کۆرۆنا، ئامادەیە بۆ بەکارهێنان".

 

پێشتر نوسینگەى ڕۆژنامەوانى وەزیرى بەرگرى روسیا ئاماژەى بەوە کرد کە لە 30ى یۆنیۆى رابردوودا بەڵگەنامەکانى تۆمارکردنى ئەو پێکوتەیە دراوەتە وەزارەتى تەندروستى روسیا و لەدواى وەرگرتنى رەزامەندى دەستکراوە بە تاقیکردنەوە تەختینییەکانى پێکوتەکە کە بنکەى گیمالى بەهاوکارى پەیمانگەى ناوەندى توێژینەوەى زانستى ژمارە 48 سەر بە وەزارەتى بەرگرى روسیا بەرهەمیانهێناوە و دوێنێ (دووشەممە) وەزارەتى بەرگرى کۆتایهاتنى تاقیکردنەوەکانى پێکوتەکەى بە سەرکەوتوویى راگەیاند.