ناس کورد-
ژمارەى توشبووان بە ڤایرۆسى کۆرۆنا لە ئەمریکا ڕووى لە هەڵکشان کرد و کۆى گشتى توشبووان بەو ڤایرۆسە گەیشتە 3761326 توشبوو، هەروەها گیانلەدەستدانیش زیاتر لە ملیۆنێک و 400 هەزارى تێپەڕاند.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەگوێرەى داتاکانى زانکۆى جۆنز هۆبکنز، کۆى گشتى ژمارەى توشبووان بە ڤایرۆسى کۆرۆنا لەو وڵاتە گەیشتووەتە سێ ملیۆن و 761 هەزار و 362 توشبوو و بەراورد بە داتاکانى پێشووى ئەو بنکانە 63201 توشبووى نوێ زیادى کردووە.
هاوکات بەگوێرەى داتاکانى ئەو زانکۆیە لە 24 کاتژمێرى رابردوودا ژمارەى گیانلەدەستدان بە ڤایرۆسەکە هەڵکشاوە و 448 گیانلەدەستدانى نوێ زیادى کردووە و بەوەش کۆى گشتى ئەو توشبووانەى کە بە ڤایرۆسەکە گیانیانلەدەستداوە گەیشتووەتە یەک ملیۆن و 409 هەزار و 22 گیانلەدستدان.
ئەمریکا بە یەکێک لەو وڵاتانە دادەنرێت کە ڤایرۆسى کۆرۆنا زیانێکى زۆرى پێگەیاندووە و هاووڵاتییەکى زۆرى ئەو وڵاتە دوچارى ڤایرۆسەکە بوون و بەشێک لە توشبووەکانیش گیانیان لەدەستداوە.