گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

79% سەرکەوتوو بووە

چارەسەرێکى نوێی کۆرۆنا دۆزرایەوە کە ڕەنگە بنەماکانى یارییەکە بگۆڕێت

2020.07.20 - 22:28
چارەسەرێکى نوێی کۆرۆنا دۆزرایەوە کە  ڕەنگە بنەماکانى یارییەکە بگۆڕێت

ناس کورد-

ئەنجامى تاقیکرنەوەیەکى ئەزمونیی دەرمانێکى نوێ بۆ توشبووانى ڤایرۆسى کۆرۆنا دەریدەخات کە دەبێتە هۆى کەمبوونەوەى ژمارەى ئەو نەخۆشانەى پێویستیان بە چاودێرى چڕ هەیە، ئەوەش بەپێی وتەى کۆمپانیایەکى بەریتانى کە گەشەى بە چارەسەرەکە داوە.

 

چارەسەرەکە لەلایەن کۆمپانیاى "ساينيرجين" بۆ تەکنەلۆژیاى زیندوو کە بارەگاکەى لە بەریتانیایە گەشەى پێدراوە، پرۆتینى ناسراو بە "ئینترفيرون بيتا" تێیدا بەکاردەهێنرێت کە جەستە بەرهەمی دەهێنێت، ئەوەش بەپێی ڕاپۆرتێکی پێگەى بی بی سی بەریتانی.

 

چارەسەرەکە لەرێگەى بەخاخەوە دەدرێت بە توشبووان تا ڕاستەوخۆ بگات بە سیی ئەو نەخۆشخانەى کە بەدەست کۆرۆناوە دەناڵێنن.

 

پرۆتینى "ئینترفيرون بيتا" بەشێک لە هێڵى یەکەمى بەرگرى جەستە دژى ڤایرۆسەکان، ئاگاداریدەکاتەوە لەهەر هێرشێکى چاوەڕوانکراوى ڤایرۆس. بەڵام کۆرۆنا چالاکى ئەو پرۆتینە لەکاردەخات لە چوارچێوەى ستراتیژیەتى خۆى بۆ هەڵهاتن لە سیستەمى بەرگرى جەستە.

 

چارەسەرە نوێیەکە، کە پێکهاتەیەکى تایبەتە لە پرۆتینى "ئینترفيرون بيتا" و راستەوخۆ رەوانەى سیستەمى هەناسەدان دەکرێت تا دەگات بە سییەکان، دەبێتە هۆى وەڵامدانەوەى بەهێزى سییەکان بۆ ڤایرۆسەکان، تەنانەت لەو نەخۆشانەش کە بەرگرى جەستەیان لاوازە.

 

بەپێی ئەنجامە سەرەتاییەکان، چارەسەرەکە بەڕێژەى 79% ئەگەرى خراپبونى دۆخى تەندروستى توشبووانى لە نەخۆشخانە کەمکردووەتەوە، لەناویاندا ئەو حاڵەتانەى کە پێویستیان بە ئامێرى هەناسەدانى دەستکردە.

 

کۆمپانیاکە دەڵێت، ئەو نەخۆشخانەى کە تاقیکردنەوەیان لەسەرکراوە، بەرێژەى دوو بۆ سێ هێندە زیاتر ئەگەرى چاکبوونەوەیان هەبووە بەراورد بە نەخۆشەکانى دیکە، بەشێوەیەک کە تواناى ئەوەیان هەبووە هەڵبسن بە چالاکى رۆژانەیان لەکاتى نەخۆشکەوتنیاندا.

 

تاقیکردنەوەکە ئاماژەى ئەوەشى دەرخستووە کە کاریگەرى هەبووە لەسەر کەمبوونەوەى هەناسەتەنگى لەناو ئەو توشبووانەدا کە چارەسەر وەردەگرن.

 

بەوتەى کۆمپانیاکە، وادەى مامناوەندى مانەوەى ئەو توشبووانە لە نەخۆشخانە بەرێژەى سێیەک کەمیکردووە، لاى ئەو کەسانەى کە چارەسەرەکەیان وەرگرتووە و لەنێوان نۆ بۆ شەش رۆژدا بووە.

 

تاقیکردنەوەکە 101 خۆبەخشى گرتووەتەوە کە چارەسەرەکەیان لە نۆ نەخۆشخانە پێدراوە بەهۆى توشبوونیان بە کۆرۆنا.

 

نیوەى ئەو کەسانە چارەسەرەکەیان پێدراوە، نیوەکەى دیکەیان چارەسەرێکیان پێدراوە کە بە "وەهمى" ناوبراوە، کە ماددەیەکە و لە چەند پێکهاتەیەکى سادە پێکهاتووە.

 

لەبەرئەوەى ئەنجامى تاقیکردنەوەکە لەهیچ بڵاوکراوەیەکى زانستى بڵاونەکراوەتەوە دواى پێداچوونەوەى، هەورەها زانیارى تەواو لەسەر نییە، ماڵپەڕى بی بی سی نوسیویەتى کە نەیتوانیوە دڵنیابێتەوە لەئەنجامەکان لەبارەى چارەسەرەکەوە.

 

لەگەڵ ئەوەشدا ئاماژەى بەوەکردووە، ئەنجامەکان دەکرێت هەنگاوێکى گرنگ بن بەرەو چارەسەرى کۆرۆنا، ئەگەر ئەنجامەکە بەکردەیی بەو شێوەیە بێت کە کۆمپانیاکە دەڵێت.

 

توم ويلكنسون، زاناى بەرپرسیارى تاقیکردنەوەکە دەڵێت، "ئەگەر ئەنجامەکە لە توێژینەوە گەورەکان بسەلمێنرێت، رەنگە چارەسەر نوێیەکە بنەماکانى یارییەکە بگۆڕێت".

 

ريچارد مارسدن، بەرێوەبەرى جێبەجێکارى کۆمپانیاکە دەڵێت، چاوەڕوانى ئەو دەرەنجامەیان نەکردووە، کۆمپانیاکەیان ئەنجامەکە ئاڕاستەى ناوەندە پزیشکییەکان دەکات لەجیهان لەدوو رۆژى داهاتوودا بۆ زانینى زانیارى زیاتر لەبارەى چارەسەرەکەوە کە پێویستیانە بۆ رەزامەندیدان لەسەر چارەسەرەکە.