گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئاماری نوێی توشبووانی کۆرۆنا لە هەرێم.. حەوت کەسی تر مردوون

2020.07.20 - 21:05
ئاماری نوێی توشبووانی کۆرۆنا لە هەرێم.. حەوت کەسی تر مردوون

ناس کورد-

وەزارەتی تەندروستیی هەرێم ڕایگەیاند، لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا 258 توشبووی نوێی کۆرۆنا دەستنیشانکراون و حەوت کەسیش بەهۆی ڤایرۆسەکەوە مردوون.

 
 
بەپێی ڕاگەیەنراوی ئەمڕۆ دووشەممە، 20ی تەموزی 2020، لە 24 کاژێری رابردوو دوو هەزار و 202 پشکنین ئەنجامدراون، تووشبووە نوێیەکانیش بەمشێوەیە بەسەر پارێزگا و ئیدارەکان دابەشبوون: 

هەولێر: 162 تووشبوو

سلێمانی: 50 تووشبوو

گەرمیان: 34 تووشبوو

دهۆک: دوو تووشبوو

هەڵەبجە: 10 تووشبوو

 
هەر لەو 24 کاتژمێرەدا، 106 کەس چاکبوونەتەوە کە 61 کەسیان لە هەولێرن، 21 لە گەرمیان، هەشت کەس لە دهۆک و 16 کەسیان لە هەڵەبجە بوون. 

 
هاوکات حەوت کەسیش بەهۆی ڤایرۆسەکەوە مردوون و ژمارەی گیانلەدەستدان بە کۆرۆنا لە هەرێم گەیشتە 419 کەس کە 76 کەسیان لە هەولێرن، 336 کەسیان لە سلێمانین و حەوت کەسیان لە هەڵەبجەن.
 
 
بەوپێیە، کۆی گشتیی توشبووانی کۆرۆنا لە هەرێم گەیشتووەتە 11 هەزار و نۆ کەس، شەش هەزار و 44 کەسیان چاکبوونەتەوە و 419 کەسیشیان گیانیان لەدەستداوە.