گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بە وێنە.. ڕوسیا نەهەنگ و دۆلفینی بۆ ئەرکى سەربازی و هەواڵگری ڕەوانەى ئاوەکانى سوریا کردووە

2020.07.20 - 18:05
بە وێنە.. ڕوسیا نەهەنگ و دۆلفینی بۆ ئەرکى سەربازی و هەواڵگری ڕەوانەى ئاوەکانى سوریا کردووە

ناس کورد-

پڕۆژەکانى هێزى دەریایی ڕوسیا تایبەت بە شیردەرەکان گرنگییەکى جیهانى بەدەستهێنا، کاتێک یەکەم نەهەنگى بیلوغا لە نەرویج لەساڵى 2019 دەرکەوت، کە پێدەچوو لە بەرنامەى مەشقى هێزى ئاسمانى ڕوسیا هەڵهاتبێت.

 

هێزى ئاسمانیی ڕوسیا پێدەچێت بەکارهێنانى دۆلفینى بۆ بەجێهێنانى ئەرکەکانى فراوان کردبێت، کاتێک بەڵگەى ئەوە دەرکەوت کە مۆسکۆ دۆلفینى مەشقپێکراوى بۆ پشتیوانى لە هێزە سەربازییەکەى ڕەوانەى سوریا کردووە و لە بنکەى هێزى ئاسمانى لە تەرتوس کە لە کۆتایی 2018 جێگیرکردووە.

بەپێی ئەو وێنانەى مانگە دەستکردەکان کە پێگەى فۆربس بڵاویکردووەتەوە، ئەو دۆلفینانە لە بنکەى دەریایی تایبەت بە ژێر دەریاییەکانى روسیا لە تەرتوس جێگیرکراون، کە هاوشێوەى ئەو دیمەنانەن کە لە دەریاى رەش و جەمسەرى باکور تۆمارکراون.

بەپێی راپۆرتەکە، دۆلفینەکان ڕەنگە بەکاربهێنرێن بۆ ئامانجى سەربازى، بەتایبەت هێرشکردنە سەر ئەو ژێردەریاییانەى هەوڵدەدەن بگەن بە کەشتى و ژێردەریاییەکانى ڕوسیا، لەگەڵ ئەرکى هەواڵگرى، کاتێک لەساڵى 2018 لەو شوێنە بڵاوەیان پێکراوە.

 

هەر بەپێی راپۆرتەکە، ئەو شیردەرانە پێدەچێت بەشێک بن لە یەکەیەکى تایبەت کە لە نزیک شارى سيفاستوبولى نزیک لە نیمچە دورگەى قرم لەسەر دەریاى رەش جێگیرکراون.