ناس کورد-
وەزارەتی تەندروستی عێراق ڕایگەیاند، لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا 16 هەزار و 498 پشکنینی کۆرۆنا لە سەرتاسەری وڵات ئەنجام دراون، سەرئەنجام دوو هەزار و 308 توشبووی نوێ دەستنیشان کراون کە بەمشێوەیەی خوارەوە بەسەر پارێزگاکاندا دابەش بوون:
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەغدا\ڕەسافە: 542
بەغدا\کەرخ: 310
شاری پزیشکی: 125
نەجەف: 126
سلێمانی: 60
هەولێر: 63
دهۆک: 10
کەربەلا: 86
کەرکوک: 61
دیالە: 85
واست: 96
بەسرە: 109
میسان: 64
بابل: 87
دیوانیە: 119
زیقار: 50
ئەنبار: 7
موسەنا: 140
نەینەوا: 22
سەڵاحەدین: 146
بەوپێیە، ژمارەى گشتی توشبووانی کۆرۆنا لە عێراق گەیشتە 94 هەزار و 693 حاڵەت کە زۆرترینیان لە پارێزگای بەغدا، ئاماری نەخۆشییەکە لە سلێمانی و هەولێر بەرەو کەمبوونەوە دەچن.
هەر لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا، دوو هەزار و 163 توشبووی کۆرۆنا چاکبوونەتەوە و ژمارەى گشتیی ئەو کەسانەى نەخۆشخانەکانیان بەجێهێشتووە گەیشتووەتە 62 هەزار و 836 کەس.
هاوکات 88 حاڵەتی نوێی مردن بەهۆی ڤایرۆسەکەوە تۆمار کراوە و ژمارەى گشتیی مردووانیشی گەیاندووەتە سێ هەزار و 869 گیانلەدەستدان.