ناس کورد-
تۆمەتبارى ئاشكراكردنی شوێنی قاسم سولەیمانی و پێدانی زانیاری هەواڵگری بەئەمریكا و ئیسرائیل لەکاتى کوشتنیدا، ئەمڕۆ لەسێدارە درا.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ئاژانسی هەواڵی ئێرن بڵاوی كردەوە، ئەمڕۆ (دووشەممە)، مەحمود موسەوی كە پەیوەندی بەدەزگای هەواڵگری ئەمریكا و مۆسادی ئیسرائیلیەوە هەبووە و زانیاری هەواڵگری لەسەر دەزگا ئەمنییەكانی ئێران داوە بەو دەزگایە بەتایبەت لەسەر سوپای پاسداران، لەسێدارە دراوە.
هاوکات ئاژانسى فرانس پرێس بڵاوی كردەوە، مانگی ڕابردوو دەسەڵاتارانی ئێران بەتۆمەتی سیخوڕیكردن لە بەرژەوەندی ئەمریكا و ئیسرائیل و هاریكاریكردنیان بۆ دەستنیشانكردنی شوێنی قاسم سولەیمانی، سزای لەسێدارەدانیان بۆ مەحمود موسەوی دەركرد كە خۆی لەبەردەم دادگای ئەو وڵاتەدا دانی بەو تۆمەتانەدا ناوە و وتەبێژی دادگای ئێرانیش ئەوەی ڕاگەیاند كەسزای لەسێدارەدانی بۆ دەرچووە.
14ی ئەم مانگەش هاوڵاتیەكی دیكەی ئێران بەتۆمەتی سیخوڕیكردن بۆ بەرژەوەندی ئەمریكا و فڕۆشتنی زانیاری لەسەر بەرنامەی موشەكی ئەو وڵاتە لەسێدارە درا.
بەوتەی غوڵام ئیسماعیلی وتەبێژی دادگای ئێرانی هاوڵاتی ڕەزا عەسكەری كە فەرمانبەر بووە لەوەزارەتی بەرگری ئێران 4 ساڵیشە خانەنیش بووە هەفتەی ڕابردوو لەسێدارە دراوە.
مانگی شوباتیش دادگای تاران بەتۆمەتی سیخوڕیكردن و پێدانی زانیاری بەدەزگای هەواڵگری ئەمریكا لەسەر بەرنامەی ئەتۆمی ئێران، سزای لەسێدارەدانی بۆ ئەمیر ڕەحیم پور دەركرد.