گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

شاندێكی وەزارەتی بەرگری عێراق گەیشتە هەولێر

وەزارەتى پێشمەرگە و وەزارەتى بەرگرى عێراق لە کۆبوونەوەدان 

2020.07.20 - 11:29
وەزارەتى پێشمەرگە و وەزارەتى بەرگرى عێراق لە کۆبوونەوەدان 

ناس کورد- 

وەزارەتی پێشمەرگە ڕایگەیاند، بۆ چارەسەركردنی چەند پرسێكی هاوبەشی ئەمنی نێوانیان شاندێكی باڵای وەزارەتی بەرگری عێراق گەیشتووەتە هەولێر و بەئامادەبوونی نوێنەری هاوپەیمانان كۆبونەوەكانیان دەستپێكردووە.

 

لەڕاگەیەنراوێكدا كە ئەمڕۆ (دووشەممە، 20ی تەمموزی 2020) بڵاویكردەوە، وەزارەتی پێشمەرگەی حكومەتی هەرێم ئاماژەى بەوە کرد، شاندێكی باڵا لەوەزارەتی بەرگری عێراق گەیشتووەتە شاری هەولێر بۆ تاوتوێكردنی چەند پرسێكی گرنگ لەگەڵ وەزارەتی پێشمەرگەدا بەئامادەبوونی نوێنەری هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژى داعش.

 

بەگوێرەى راگەیەندراوەکە، هەردوولا گفتوگۆکانى پێشوویان بەئامادەبوونی بەرپرسێكی باڵای هاوپەیمانی نێودەوڵەتی تەواو دەكەن لەسەر پرسی چۆنیەتی دۆزینەوەی میكانیزمێك بۆ پڕكردنەوەی بۆشاییە ئەمنییەكان لەناوچە كێشە لەسەرەكان و بەتایبەتی لەو شوێنانەی كە ماوەیەكە چەكدارانی داعش تیایدا دەستیانكردووە بە چالاکى.

 

کۆبوونەوەکە لە کاتێکدایە کە پێشتر وەزارەتی پێشمەرگە چەند كۆبونەویەكی لەگەڵ وەزارەتی بەرگری عێراقدا ئەنجامدا بەمەبەستی گەیشتن بەڕێكکەوتنێك بۆ پڕكردنەوەی بۆشاییە ئەمنییەكان لەو ناوچە سنورییانەى كە ناوچەی كێشە لەسەری پێدەوترێت و بەو هۆیەشەوە لەناوچەكانی خانەقین و كفری ئاڵۆزییەك لەنێوان هێزەكانی پێشمەرگە و سوپای عێراقدا دروست بوو بەڵام نەبووە هۆی پێكدادان و بەخێرایى هەوڵی چارەسەر كردنیان درا.