گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

گۆڕانکاری نرخی دراوەکان لە هەرێم

2020.07.20 - 11:00
گۆڕانکاری نرخی دراوەکان لە هەرێم

ناس کورد-

ئەمڕۆ دووشەممە نرخی دۆلاری ئەمریکی لە بازاڕەکانی هەرێم کەمێک بەرزبووەوە و 100 دۆلار بەرامبەر 124 هەزار دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت، نرخی تمەنیش بەنزمی ماوەتەوە و 100 هەزار تمەن بەرامبەر 5400  دینارە.

 

فەرید محەمەد لە کۆمپانیای گوڵی گەش لەبازاڕی دۆلارەکەی شاری سلێمانی بە ناس کوردی ڕاگەیاند، ئەمڕۆ دووشەممە 20ی تەموزی 2020، نرخی دراوەکان بەمشێوەیەیە:

 

نرخی 100 دۆلاری ئەمریکی بە 124 هەزار دینارە.

 

نرخی 100  یۆرۆ بەرامبەر 140 هەزار دینارە.

 

نرخی 100 پاوەن بەرامبەر 153 هەزار و 500 دینارە.

 

نرخی 100 هەزار تمەنی ئێرانی بەرامبەر 5400 دینارە.

 

نرخی 100 لیرەی تورکی بەرامبەر 18 هەزار دینارە.

 

نرخی 100 یۆرۆ بەرامبەر 113 دۆلاری ئەمریکییە.