ناس کورد-
بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلرزەزانی هەرێم پێشبینییەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی بڵاوکردەوە و بەگوێرەی پێشبینییەکان، پلەکانی گەرما بەرەو بەرزبوونەوە دەچنەوە و خێرایی با-ش لە سلێمانی بەردەوامدەبێت.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم، ڕایگەیاند، ئەمڕۆ دووشەممە 20ی تەموزی 2020، بەرزترین پلەی گەرما لە هەولێر 44 پلە و نزمترین 25 دەبێت، لە سلێمانی و دهۆک بەرزترین 42 و نزمترین 26 پلە دەبێت، هەروەها لە کەرکوکیش 46 بە 30 پلە دەبێت.
هاوکات بەگوێرە پێشبینییەکان، سبەینێ دووشەممە گۆڕانکارییەکی ئەوتۆ ڕوودانادات و خێرایی با-ش بەردەوامدەبێت.