گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

سەردانەکەی مستەفا کازمی بۆ سعودیە دواخرا ’تەندروستیی شاسەلمان تێکچوو’

2020.07.20 - 09:13
سەردانەکەی مستەفا کازمی بۆ سعودیە دواخرا ’تەندروستیی شاسەلمان تێکچوو’

ناس کورد-

ئەگەرچی بڕیاربوو ئەمڕۆ مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق سەردانی سعودییە بکات، بەڵام سەردانەکە دواخرا بۆ کاتێکی نادیار ،ئەوەش بەهۆی تێکچوونی تەندروستیی شا سەلمان عەبدولعەزیزەوە.

 

کەناڵی عەرەبیە لەزاری فەیسەڵ فەرحان، وەزیری دەرەوەی سعودیە بڵاویکردەوە: "سەردانەکەی مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ سعودییە دواخراوە، تاوەکو دەرچوونی شا سەلمان عەبدولعەزیز لە نەخۆشخانە".

 

هاوکات هەر ئەمڕۆ (دووشەممە، 20ی تەموزی 2020) و لەڕاگەیەندراوێكدا، دیوانی پاشایەتی سعودییە ڕایگەیاند: "بەهۆی تێکچوونى بارى تەندروستى و بوونی هەوکردنی زراوەوە بۆ ئەنجامدانی پشکنین شا سەلمان عەبدولعەزیز بردراوەتە نەخۆشخانەی شا فەیسەڵی تایبەت لە ڕیاز".

 

وەزیری دەرەوەی سعودییە سوپاسی مستەفا کازمی کرد کە وڵاتەکەیانی وەک یەکەم وڵات دیاریکرد بۆ ئەوەی سەردانی بکات لەدوای پێکهێنانی کابینە حکومییەکەی و سەردانەکەشى بە گرنگ بۆ هەردوو وڵات ناوبرد. 

 

فەیسەڵ فەرحان ڕونیشیکردەوە: " سەردانەکە بەڕێککەوتن و  لەسەر ڕەزامەندی هەردوولا دواخراوە بۆدوای دەرچوونی شا سەلمان عەبدولعەزیز لە نەخۆشخانە".