گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

نرخی نەوت لەبازاڕەکانی جیهان دابەزی

2020.07.20 - 08:49
نرخی نەوت لەبازاڕەکانی جیهان دابەزی

ناس کورد-

ماوەی زیاتر لە هەفتەیەکە نرخی نەوت لەنێوان 42 بۆ 43 دۆلاردا بەرز و نزم دەکات و ئەمڕۆش نرخەکەی کەمێک دابەزی، بەشێوەیەک نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بەرامبەر 42 دۆلار و 86 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.

 

بەگوێرەی ماڵپەڕی (oil price)ی تایبەت بە نرخی نەوت، ئەمڕۆ (دووشەممە، 20ی تەموزی 2020)، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بەرامبەر 42 دۆلار و 83 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت و نرخەکەی کەمێک دابەزیوە.

 

هاوکات، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی تێکساس بەرامبەر 40 دۆلار و 34 سەنت مامەڵەى پێوەدەکرێت.

 

مانەوەی نرخی نەوتی برێنت لەسەرو 40 دۆلار لەکاتێکدایە، لەماوەی ڕابردوودا و بەهۆی کاریگەرییە ئابورییەکانی کۆرۆناوە نرخەکەی بۆ بۆ خوار 20 دۆلار دابەزی، ئەوە لەکاتێکدا پێش کۆرۆنا  لەنێوان نزیکەی 60 بۆ 70 دۆلاردا مامەڵەی پێوە دەکرا.