گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

نارنجۆکێک فڕێدرایە ناو ماڵى پۆلیسێکى قەڵادزێ

2020.07.20 - 08:32
App store icon Play store icon Play store icon
نارنجۆکێک فڕێدرایە ناو ماڵى پۆلیسێکى قەڵادزێ

ناس کورد-

بەڕێوەبەرایەتى پۆلیسى راپەڕین راگەیەندراوێکى لەبارەى فڕێدانى نارنجۆکێک بۆ ناو ماڵى کارمەندێکى پۆلیسى قەزاکە بڵاوکردەوە و ئاماژەى بەوە کرد لەڕێگەى ماتۆڕسکیلەوە نارنجۆکەکە فڕێدراوە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

لە راگەیەندراوەکەى بەڕێوەبەرایەتى پۆلیسى راپەڕین ئاماژە بەوە کراوە "شەوى رابردوو له‌ قه‌ڵادزێ گه‌ڕه‌كی ڕاپه‌ڕین كه‌سێكی نه‌ناسراو له‌ ڕێگه‌ی ماتۆڕسكیله‌وه‌ نارنجۆكێكی هه‌ڵدایه‌ ماڵی هاوڵاتیه‌ك كه‌ پیشه‌ی كارمه‌ندی پۆلیسه له‌ بنكه‌ی پۆلیسی قه‌ڵادزێ‌".

 

بەگوێرەى راگەیەندراوەکە، پاش ته‌قینه‌وه‌ی نارنجۆكه‌كه‌ جگه‌ له‌ زیانی ماددی زیانی گیانی لێ نه‌كه‌وتۆته‌وه‌.

 

راگەیەندراوەکە رونیدەکاتەوە،دوای ڕووداوه‌كه‌ ده‌ستبه‌جێ هێزه‌كانى پۆلیس له‌ بنكه‌ی پۆلیسی فریاكه‌وتنی پشده‌ر و مكافحه‌ و بنكه‌ی پۆلیسی ڕاپه‌ڕین و هێزه‌كانی ئاسایشی قه‌ڵادزێ گه‌یشتونەتە‌ شوێنی ڕووداوه‌كه.

 

راگەیەندراوەکە لەسەر زارى ئەو پۆلیسەى کە نارنجۆکەکە خراوەتە ماڵەکەى ئاماژەى بەوە کردووە، جەختى لەسەر ئەوە کردۆتەوە کە ناخۆشی و كێشه‌ی له‌گه‌ڵ هیچ كه‌سێكدا نیه‌ و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش له‌ بنكه‌ی پۆلیسی قه‌ڵادزێ سكاڵایی یاسایی تۆمار كرد، دۆسیه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ بۆ ڕووداوه‌كه‌ ڕێكخراوه.