گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ترامپ: دۆڕاوێكى باش نيم و حەزم لە شكست نييە

2020.07.19 - 23:02
ترامپ: دۆڕاوێكى باش نيم و حەزم لە شكست نييە

ناس کورد- 

دۆناڵد ترامپ، سەرۆكى ولايەتە يەكگرتوەكانى ئەمريكا نايەوێت دان بە قبوڵكردنى ئەنجامى شكستهێنانى لە هەڵبژاردنەكانى داهاتوى سەرۆكايەتى وڵاتەكەيدا بنێت و دەڵێت، حەزی لە شكست نييە و دۆڕاوێكى باش نيی و شكست زۆر ناهێنێت.

 

ترامپ لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ كەناڵى فۆكس نيوزى وڵاتەكەى وتى: " دۆڕاوێكى باش نيم و حەزىم لە شكستهێنان نييە، زۆر شكستناهێنم و ناشمەوێت بدۆڕێم." 

 

ترامپ كە پاڵێوراوى حزبى كۆماريەكانە بۆ دووەمجار لەسەر يەك ئەوەشى ڕونكردوەتەوە، دەنگدانى ئەلكترۆنى كە ديموكراتەكان پێشنياريانكردوە وەك بژاردەيەك بۆ بەڕێوەچونى هەڵبژاردن، سەرەڕاى بڵاوبونەوەى ڤايرۆسى كۆرۆنا دەبێتە هۆى ئەنجامدانى ساختەكارى.

 

سەبارەت بەوەى كە ئەنجامى هەڵبژاردن ڕەتدەكاتەوە ئەگەر هاتوو شكستى هێنا وتى: "نەخێر .. پێويستە سەرەتا هەموو شتێك ببينم"، سەبارەت بەوەى كە ئەنجامەكە رەتدەكاتەوە ياخود قبوڵى دەكات ئاماژەى بەوەدا: "نەخێر.. نامەوێـت تەنها بڵێم بەڵێ، ناشمەوێت تەنها بڵێم نەخێر."

 

سەرۆكى ولايەتە يەكگرتوەكانى ئەمريكا پێشى وايە ڕكابەرەكەى كە "جۆ بايدن"ە ئەگەر هەڵبژاردنى سەركۆكايەتى بباتەوە ئەوا ئەمريكا وێران دەكات.

 

ئاماژەی بەوەشكردووە: " بايدن شياوى ئەوە نييە ببێت بە سەرۆك و ئەو كەسێكە كە ناتوانێت لە قسەكانيدا دوو وشە بەيەكەوە گرێ بدات و لەلايەن كەسانى ترەوە كۆنترۆڵ دەكرێت." 

 

ترامپ و بايدن لە وتارەكانياندا هەردووكيان يەكترى بەوە تۆمەتبار دەكەن كە دەيانەوێت ساختەكارى بكەن، بايدن كە لە زۆربەى ڕاپرسيەكاندا پێش ترامپ كەوتوە پێشتر ڕايگەياند، نيگەرانە لەوەى كە ترامپ دەيەوێت هەڵبژاردن بدزێت، بەڵام دڵنيايە لەوەى كە سەربازانى سوپا لە كۆشكى سپى چاودێرى دەكەن ئەگەر دۆڕا و ئەنجامەكەى قبوڵ نەكرد.