گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وێنە؛ درێژترين ماوەى نەخۆشى كۆرۆنا دواى 130 ڕۆژ چاكبويەوە

2020.07.19 - 21:51
وێنە؛ درێژترين ماوەى نەخۆشى كۆرۆنا دواى 130 ڕۆژ چاكبويەوە

 

ناس کورد- 

خاوەنى درێژترين ماوەى توشبوون بە ڤايرۆسى كۆرۆنا كە كچێكى بە ڕەگەز عەرەبى دانيشتووى بەريتانيايە دواى 130 ڕۆژ لە نەهامەتى بەدەستى پەتاكەوە، لەكۆتاييدا چاكبويەوە.

 

ڕۆژنامەى "زە سەن"ى بەريتانى بڵاويكردوەتەوە، "فاتمە بريدڵ"ى تەمەن 35 ساڵ، ماوەى 105 ڕۆژ لەژێر ئامێرى هەناسەدانى دەستكرددا بوو، ئەوەش دواى تێكچوونى بارودۆخى بەهۆى هەوكردنى سیيەكانى و بۆگەنكردنى خوێنى.

 

ئەوەش هاتوە، سەرەڕاى ئەو ماوە درێژە و خراپى بارودۆخى، لەكۆتاييدا توانيويەتى نەخۆشيیەكە بپەڕێنێت، ئەويش دواى ئەوەى بۆ ماوەى 130 ڕۆژ نەخۆش بوو.

 

ڕۆنامەكە ئەوەشى ئاشكرا كردوە، فاتيمە ئێستا دەتوانێت قسە بكات و لە قۆناغى چاكبونەوە و بنيادنانەوەى ماسولكەكانيدايە، ئەويش لەرێگەى ئامێرى ڕۆشتنەوە، بۆ ئەوەى جارێكى تر لەگەڵ "تريسى" تەمەن 56 ساڵى هاوسەرى بەيەكتر شاد ببنەوە كە بە درێژايى ماوەى نەخۆشيەكەى نەيبينيوە.

 

فاتيمە دواى گەڕانەوەى لە گەشتێك بۆ شارى محەمەديە لە مەغريب كە ماوەى مانگێكى خاياند تووشى ڤايرۆسى كۆرۆنا بوو، ماوەى 40 ڕۆژ بێهۆش بوو و نەشتەرگەريەكى كردنەوەى قورگى بۆ ئەنجام درا، ئەوەش لەپێناو دروستكردنى دەرچەيەك بۆ چونە ژورەوەى هەوا بۆ سيەكانى.

 

لاى خۆشيەوە "مات هانكوك" وەزيرى تەندروستى بەرتيانيا باسى لەوەكردوە، چاكبونەوەى فاتيمە شايەتيەكى جوانە لەسەر كواڵێتى خزمەتگوزارى لە بوارى پزيشكى لە بەريتانيا، ئەوە دەسەلمێنێت نەخۆش هەركەسێك بێت خزمەتگوزارى تەندروستى ئامادەيە بۆ خۆى و خێزانەكەى.