گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڕۆحانی وای وتبوو

تەندروستیی ئێران لەبارەی گومان لە توشبوونی 25 ملیۆن کەس بە کۆرۆنا ڕونکردنەوە دەدات

2020.07.19 - 19:12
تەندروستیی ئێران لەبارەی گومان لە توشبوونی 25 ملیۆن کەس بە کۆرۆنا ڕونکردنەوە دەدات

ناس کورد- 

دوای لێدوانێکی حەسەن ڕۆحانی، سەرۆککۆماری ئێران كە مەترسی توشبوونی نزیكەی 30 ملیۆن هاووڵاتی ئێرانی بەڤایرۆسی كۆرۆنا هەیە، لەئێستادا بەرپرسانی تەندروستی ئەو وڵاتە هەوڵی "پینەوپەڕۆكردنی" وتەكەی دەدەن.

 

ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز بڵاویكردووەتەوە، ئەو ژمارەیەی كە دوێنێ شەممە، حەسەن ڕۆحانی، سەرۆككۆماری ئێران باسی لێوە كرد نزیكەی یەک لەسەر سێی دانیشتوانی ئێران دەكات و لەو ژمارەیەش زۆر زیاترە كە بەفەرمی لەبارەی توشبوونی كۆرۆناوە ڕاگەیەنراوە.

 

لەو بارەیەوە سیما سادات، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی ئێران ڕایگەیاند، ژمارەی فەرمیی حاڵەتەكانی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا، ئەمڕۆ یەكشەممە بۆ 273 هەزار و 788 حاڵەت بەرزبووەتەوە و ژمارەی مردووانیش گەیشتووەتە 14 هەزار و 188 حاڵەتی مردن.

 

هاوکات لەڕاگەیەنراوێكی وەزارەتی تەندروستی دا كە میدیاكانی ئێران بڵاویانكردەوە، باس لەوە كراوە، حەسەن ڕۆحانی پشتی بەو ژمارانە بەستووە كە جێگری وەزیری تەندروستی پێیداوە.

 

ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە، ناكرێت پشت ببەستن بە پشکنینی ئیمۆنۆلۆژ بۆ دیاریكری كردنی بارودۆخی ئێستای نەخۆش.

 

هاوكات میدیاكانی ئێران لەسەر زاری مستەفا قانعی، سەرۆكی لیژنەی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لەحكومەت بڵاویانكردەوە، پشكنینی بەرگریی لەش بەدەرناكەوێت، مەگەر لەو كەسانەدا نەبێت كە پێشتر تووشی ڤایرۆسەكە بوون.

 

ئاماژەی بۆ ئەوەش كردووە، پشكنینی پۆلیمیرێز (پی. سی. ئاڕ) بۆ قوڕگ و لووت پێویستە بەمەبەستی دەستنیشانكردنی پەتاكە.

 

ئەوەش لەکاتێکدایە، کاتێک ڕۆحانی پێشبینی توشبوونی 25 هاوڵاتی ئێرانی بەنەخۆشی كۆرۆنا كرد باسی ئەوەی نەكرد کە پشتی بەچی بەستووە بۆ ئەو ژمارەیە، تەنها ئەوەی ڕاگەیاند، ژمارەی ئەوانەی لەژێر مەترسی توشبوون بەڤایرۆسەكەن ژمارەیان دەگاتە 25 بۆ 30 ملیۆن هاووڵاتی.