گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

گڕکان و بومەلەرزە؟

تیمێکی زانستی هۆکاری دەرچوونی ئاگر لە بیابانی نەجەف ئاشکرا دەکات (ڤیدیۆ)

2020.07.19 - 13:07
App store icon Play store icon Play store icon
تیمێکی زانستی هۆکاری دەرچوونی ئاگر لە بیابانی نەجەف ئاشکرا دەکات (ڤیدیۆ)

ناس کورد-

چەند ڕۆژێک لەمەوبەر لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی عێراق گرتەیەکی ڤیدیۆیی بڵاوکرایەوە کە تێیدا ئاگر و دۆکەڵ لە درز و قڵیشی زەوی لە ناوچەیەکی پارێزگای نەجەف لە باشوری عێراق بڵاوبووە، ئەمڕۆ تیمێکی زانستی عێراقی چونە ئەو شوێنەوە ئاشکرایانکرد، ئەوەی ڕوویداوە "گڕکان و بومەلەرزە نەبووە، بەڵکو تەنها سوتانی ماددەی ئەندامی بووە".

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەمڕۆ، 19ى تەموزی 2020، تیمێکی زانستی بەشی جیۆلۆجی سەر بە زانکۆی کوفە لە نەجەف سەردانی ناوچەی "مێرگی روهبان"یان کرد کە 73 کیلۆمەتر دورە لە ناوەندی پارێزگای نەجەفەوە، بۆ لێکۆڵینەوە لە هۆکاری بەرزبوونەوەی ئاگر، گاز و دوکەڵ لە درزوقڵیشی زەوی ئەو ناوچەیە".

بەپێی لێکۆڵینەوەى تیمەکە، "هۆکاری بەرزبوونەوەی ئاگر و دوکەڵەکە سوتانی ماددەی ئەنداامی بووە کە بە مەودایەکی نزیک لەژێر زەوی ئەو ناوچەیەدا بووە".

  

 

ئەو تیمە ڕەتیکردەوە "چالاکی بومەلەرزە یان گڕکانێکی خامۆش لە ناوچەکە ڕووی دا بێت".

 

"پێشبینی دەکەن ئاگرکەوتنەوە دەستی مرۆڤ تێدابێت و دروستکراو بێت".

تیمەکە ئەوەشی ڕوونکردەوە کە "لە ساڵی 2010وە ئەو ناوچەیە لەژێر چاودێریدایە و چەند جارێکی تریش ڕووداوی ئاگرکەوتنەوە تێیدا ڕوویداوە کە ئەوەش بەهۆی وشکبوونی زەوی ناوچەکەوەیە، ئەوەش وادەکات ماددە ئەندامییەکانی بە تێپەڕبوونی کات بچنە ناو ناخی ئەو قڵیشانەوە و پاشانیش بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەی گەرماوە گڕبگرن".