گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئامارى مردنیش هەڵکشاوە

بۆ یەکەمجار زیاتر لە چارەکە ملیۆنێک توشبووی کۆرۆنا لەماوەى یەک ڕۆژدا تۆمارکرا

2020.07.19 - 09:56
بۆ یەکەمجار زیاتر لە چارەکە ملیۆنێک توشبووی کۆرۆنا لەماوەى یەک ڕۆژدا تۆمارکرا

ناس کورد-

بۆ یەکەمجار لەماوەى 24 کاتژمێردا زیاتر لە چارەکە ملیۆنێک توشبووى نوێی کۆرۆنا لەسەر ئاستى جیهان تۆمارکرا، کە بەرزترین ئامارە لەو کاتەوە کە پەتاکە بڵاوبووەتەوە، ئەوەش بەپێی راپۆرتى رۆژانەى ڕێکخراوى تەندروستیی جیهانى.

 

بەپێی راپۆرتەکە، لە 24 کاتژمێرى ڕابردوودا 260,000 توشبووى نوێی کۆرۆنا لەسەر ئاستى جیهان تۆمارکراون، ئەوە بەرزترین ئامارى رۆژانەیە تا ئێستا.

 

ئاماژە بەوەشکراوە، زۆرترین توشبوو لەو ماوەیەدا لە ئەمریکا، بەرازیل و باشورى ئەفریقا تۆمارکراون.

 

بەپێی راپۆرتەکە، هەروەها ئامارى ڕۆژانەى گیانلەدەستدان بە کۆرۆنا لەسەر ئاستى جیهان بەرزبوونەوەى بەخۆوە بینیوە و گەیشتووەتە 7,360 حاڵەت  لەماوەى 24 کاتژمێردا، ئەوەش گەورەترین بەرزبوونەوەى رۆژانەیە لە 10 ى ئایارەوە.

 

بەپێی ئامارەکان، کۆى گشتى توشبوون بە ڤایرۆسى کۆرۆنا لەسەر ئاستى جیهان 14 ملیۆنى تێپەڕاندووە، کەزیاتر لە 600,000 کەسیان گیانیان لەدەستداوە.