گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڕێگاکانی گواستنەوەى کۆرۆنا سیحراوین

ئایا شاشەی مۆبایلەکەت ڤایرۆسی کۆرۆنا دەگوازێتەوە؟

2020.07.19 - 09:40
App store icon Play store icon Play store icon
ئایا شاشەی مۆبایلەکەت ڤایرۆسی کۆرۆنا دەگوازێتەوە؟

ناس کورد-

 پڕسی گواستنەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەڕێگەی ڕووی تەنەکانەوە مشتومڕی زۆری لەسەرە، زانایان تائێستا ئەو پرسەیان یەکلایی نەکردوەتەوە، بەڵام زۆربەیان جەخت دەکەنەوە کە باشتر وایە ڕووی ئەو تەنانەی کە مرۆڤ زۆر دەستیان لێ دەدات بە بەردەوامى پاکژ بکرێت بۆ نمونە "شاشەی مۆبایلەکان".

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

سەربارەی ئەوەی زیاتر لە شەش مانگ بەسەر بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە جیهاندا تێپەڕبووە، بەڵام تائێستا ڕێگەکانی بڵابوونەوەی ڤایرۆسەکە خەڵکی سەرقاڵکردووە وبەشێکی زۆریان دەپرسن ئایا ڤاپرۆسەکە لە ڕێگەی دەستلێدان لە شاشەی مۆبایلەکانەوە دەگوازرێتەوە؟

 

پێشتر لە سەروبەندی بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەکە ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی و ناوەندی کۆنتڕۆڵکردنی نەخۆشییەکانی لە ئەمریکا ڕایانگەیاندبوو، "بە شێوەیەکی تیۆری ڤایرۆسی کۆرۆنا لەسەر ڕووی تەنەکان دەمێنێتەوە وەک تەنە پلاستییەکەکان، شوشە و ئاسنەکان و ماوەی مانەوەشی لەسەر ئەو تەنانە لەچەند کاتژمێرێکەوە بۆ چەند ڕۆژێک مەزەندە دەکرێت کە ئەوەش پەیوەندی بە کەشی ئەو شوێنەوە هەیە کە تەنەکانی تێدایە".

 

بەگوێرەی کەناڵی "ABC news"ی ئەمریکی، سیمۆن وایڵدز، پزیشکی نەخۆشییە گوازراوەکان لە نەخۆشخانەی (ساوس هێڵس)ی ئەمریکی  لە دیمانەیەکدا لەگەڵ ئەو کەناڵە وتویەتی، "گواستنەوەی ڤایرۆسەکە لەڕێگەی ڕووی تەنەکانەوە سەرچاوەی سەرەکی بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەکە نییە، بەڵام دەبێت دەستەکان بەشێوەیەکی باش بشۆردرێن و مۆبایلەکانیش بەبەردەوامی پاکژ بکرێن".

 

وایلدز ئاماژەی بەوەشکردووە، "بەکارهێنانی مۆبایلەکان بە شێوەیەکی ڕۆژانە مەترسی گواستنەوەی ڤایرۆسەکەی لێدەکەوێتەوە، بۆیە دەبێت بەبەردەوامی مۆبایلەکان خاوێن بکرێنەوە".

 

هاوکات دێڤید سینیمۆ، پسپۆری نەخۆشییە گوازراوەکان لە زانکۆی ڕۆجەرزی ئەمریکی دەڵێت، "گرتن و دەستدانی بەردەوام لە مۆبایلەکەت زیاتر ڕوبەڕووی پیسبوونی دەکاتەوە بە ڤایرۆسەکە، مەترسییەکەش ئەوکاتە دروست دەبێت کە مۆبایلەکەت دەخەیتە سەردەموچاوت، بۆیە دەبێت مۆبایلەکان بە بەردەوامی خاوێن و پاکژ بکرێنەوە".

 

لای خۆشییەوە پەیمانگای "چان"ی چینی بۆ تەندروستیی گشتی جەختی لەوە کردوەتەوە کە دەبێت ڕووی تەنە ئەلیکترۆنییەکان بە تایبەتی ئەو تەنانەی کە بەردەوام ئەگەری ئەوەی هەیە دەستی مرۆڤی پێی بکەوێت پاک بکرێنەوە بە ماددەیەکی کیمیاوی کە ڕێژەی کهول تێیدا لە 70% زیاتر بێت.