گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ژمارەى قوربانيانى بەلەمە نقومبوەكەى دەرياچەى وان گەيشتە 50 كەس

2020.07.18 - 23:46
App store icon Play store icon Play store icon
ژمارەى قوربانيانى بەلەمە نقومبوەكەى دەرياچەى وان گەيشتە 50 كەس

ناس کورد- 

ژمارەى قوربانيانى وەرگەڕانى بەلەمەكەى دەرياچەى وان لە ڕۆژهەڵاتى توركيا گەيشتە 50 كەس، ئەوەش دواى سێ هەفتە لە گەڕانى بەردەوام.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

سەرچاوەكانى هەواڵى توركيا بڵاويانكردوەتەوە، ماوەى سێ هەفتەيە گەڕان بەدواى تەرمى قوربانيانى ئەو بەلەمەى لە دەرياچەى وان نقوم بوو بەردەوامە و ژمارەى قوربانيان گەيشتوەتە 50 كەس.

 

پێشتريش سولەيمانى سۆيلۆ، وەزيرى ناوخۆى توركيا ئاماژەى بەوەدابوو، بەلەمەكە لە 27ی مانگی ڕابردوو نقوم بووە و 55 بۆ 60 پەنابەرى هەڵگرتوە، پێنج كەسيش دەستگير كراون كە پەيوەنديان بە ڕووداوەكەوە هەيە.

 

دەسەڵاتدارانى توركيا ئاشكرايانكردوە، ڕۆژى شەممەش پێنج تەرمى ترى قوربانيەكان دۆزراونەتەوە بەوەش ژمارەكە گەيشتوەتە 50 قوربانى.

 

دەرياچەى وان لە سەر سنورەكانى توركي ئێرانە و كۆچەرانى ئەفغانستان و وڵاتانى تر لە ئێرانەوە ڕوودەكەنە توركيا و دواتر بەرەو ئەوروپا دەچن.

 

لەمانگى 12ى ساڵى ڕابردووش حەوت كەسى تر لەو دەرچاچەيەدا خنكان و 64 يش ڕزگار كران، كە كۆچەرى پاكستانى و بەنگلاديشى و ئەفغانستانى بوون.

 

تەنها لەنێوان ساڵانى 2015 بۆ 2016 زياتر لە يەك مليۆن كەس لە توركياوە چونەتە يۆنان بەنيازى گەيشتن بە ئەوروپا، بەڵام لە ساڵى 2016 ەوە ژمارەكە زۆر كەمى كرد، ئەويش دواى ڕێكکەوتنى يەكێتى ئەوروپا و توركيا بۆ ڕێگەگرتن لە چونى پەنابەران بەرەو ئەوروپا و لەبەرامبەر ئەوەشدا توركيا پارە لە يەكێتيەكە وەردەگرێت.