گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئاسایشی ڕەواندز ڕونکردنەوە دەدات؛ بکوژی گەنجەکەی بێخاڵ ئافرەتێکە

2020.07.18 - 21:33
ئاسایشی ڕەواندز ڕونکردنەوە دەدات؛ بکوژی گەنجەکەی بێخاڵ ئافرەتێکە

ناس کورد-

لەدوای کوژرانی گەنجێک لەبێخاڵ ئاسایشی ڕەواندز ڕونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوەو ڕایگەیاند، بکوژەکە ئافرەتێک بووە و دانی ناوە بەتاوانەکەیدا و کەسێکی دیکەشی لەگەڵدا بووە، دەشڵێت، هیچ کامیان دانیشتووی ڕەواندز نین و ڕووداوەکە لەسەر کێشەیەکی کۆمەڵایەتی ڕوویداوە.

 

لە ڕونکردنەوەکەدا ئاسایشی ڕەواندز ڕایگەیاند: "ئەمڕۆ شەممە  کاتژمێر 1:25 خولەکی پاشنیوەڕۆ ئاگادار کراینەوە کە رووداوێکی کوشتن لە گوندی بێخاڵ روویداوە و دەست بە جێ مەفرەزەکانمان و تیمی لێکۆڵینەوەی بەرێوەبەرایەتیەکەمان گەیشتنە شوێنی رووداوەکە، دەرکەوت کەسێک بەناوی (آ.غ.ف) کوژراوە و دەستمان بەسەر چەکی بەکارهاتوو لە کوشتنەکە داگرت لەگەل تەواوی ئەو کەلو پەلەی لە شوێنی رووداوەکە هەبووە."

 

ئاماژەی بەوەشكردووە: " دواتر توانیمان بە کەمتر لە 45 خولەک  بکوژەکە دەستگیربکەین بەناوی (ش.ا.ا) کە ئافرەتە و هەروەها کەسێکی تر بەناوی (ع.ج.ق) کەلەگەڵ بکوژەکە دابووە لە شوێنی رووداوەکە و کەسێکی تر بە ناوی (ر،ع،ا) کە هاورێی کوژراوەکە بووە."

 

ئاسایشی ڕەواندز ئەوەشی خستووەتەڕوو، دوای لێکۆلینەوەیەکی ورد، بکوژەکە دانی بەوە دانا کە ئەو خۆی بە چەکی جۆری دەمانچە دوو فیشەکی لە سەری (ا.غ.ف) داوە و کوشتوویەتی، هەروەها تۆمەتبار (ع.ج.ق) دانی بەوە دانا کە لەگەڵ بکوژ دابووە لە شوێنی رووداوەکە.

 

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکەی ئاسایشی ڕەواندز، هیچ کامیان خەڵکی رواندز نین و رووداوەکەش لە ئەنجامی کێشەیەکی کۆمەڵایەتی روویداوە.

 

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە: " دوای تەواو بوونی لێکۆڵینەوە لەسەر فەرمانی بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سۆران بە ئاگاداری دادوەری لێکۆڵینەوەی رواندز تەواوی پەڕاوی لێکۆڵینەوە و هەرسێ دەستگیرکراوەکە و تەواوی کەلوپەلەکان رەوانەی بەشی پۆلیسی رواندز کران.