گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وێنە؛ مێرولەى باڵدار بەريتانيا داگير دەكات

2020.07.18 - 21:01
وێنە؛ مێرولەى باڵدار بەريتانيا داگير دەكات

ناس کورد-

ژمارەيەكى زۆر مێرولەى باڵدار لە وڵاتى بەريتانيا دەركەوتون و پانتاييەكى زۆرى ئەو وڵاتەيان داگير كردوە، تەنانەت دەتوانرێت لە بۆشايى ئاسمانيشەوە ببينرێن.

 

نوسينگەى كەشناشى بەريتانيا بڵاويكردوەتەوە، شەپۆلێك لە مێرولەى باڵدار پانتاييەكى فراوانيان لەو وڵاتە داگيركردوە، ئەو مێرولانە لە كەنارەكاندا دەركەوتون و لە بۆشايى ئاسماندا بەشێوەى هەورێكى گەورە دەردەكەون لەسەر كەرتەكانى "كينت" و "ساسكس" لە كەنارەكانى باشورى ڕۆژهەڵاتى ئينگلتەرا.

 

نوسينگەى كەشناسى بەريتانيا ئاماژەى بەوەشداوە، ئەو شەپۆلە مێرولە باڵدارانە بە پانتايى 50 ميل دەجوڵێن و بەرەو ناوچەكانى تر دەڕۆن، وەك هەورێكى چڕ دەردەكەون و لە بۆشايى ئاسمانەوە دەبينرێن.

 

خزمەتگوزارى كەشناسى بەريتانيا وێنە و گرتەى ڤيديۆيى مێرولەكانى بڵاوكردوەتەوە و نوسيويەتى: "لە لەندەن و كينت و ساسكس باران نابارێت، بەڵام ڕادارەكانمان پێچەوانەى ئەوە دەڵێن، لەڕاستيدا ئەوە شەپۆلێكى مێرولەيە و سەرجەم ناوچەكانى باشورى ڕۆژهەڵاتى وڵاتى گرتوەتەوە."

ئەوەش ڕونكراوەتەوە، مێرولەكان دەتوانن بەشێوەيەكى بەكۆمەڵك بچن بەرەو ئاسمان، بەتايبەتى لە ڕۆژە فێنك و شێدارەكاندا كە لەگەڵ هەڵكردنى هەوادايە و بە "ڕۆژى فڕين" ناسراوە.

 

نوسينگەكە پێشبينى ئەوەى كردوە، هەزارەها مێرولە لەناو ئەو شەپۆلەدا بن و ئەوەشى بڵاوكردوەتەوە، شتێكى باو نييە كە شەپۆلى لەوە گەورەتر ببينرێت، شتێكى هاوشێوە پێش ساڵێک ڕويدا ئەويش لە ڕۆژى مێرولەى باڵدار.

 

ژمارەيەكى زۆر مێرولەى باڵدار دەركەوتون لە ناوچەيەكى فراوان و ئەو دياردەيەش بە "ڕۆژى مێرولەى باڵدار" ناسراوە، كاتێك نێرەكان و شاژنەكان شوێنەكەيان جێدەهێڵن بۆ زاووزێ و لەهەمان ڕۆژيشدا چەندين كۆمەڵگەى مێرولە هەمان كار ئەنجام دەدەن.

 

لاى خۆشيەوە كۆمەڵگەى مەلەكى زانستى زيندەوەرزانى بەريتانيا ئاشكرايكردوە، ئەو ديارەدەيە زۆر دووبار نابێتەوە لە ساڵێكدا، مێرولەى باڵدار بەشێوەيەكی سروشتى لە 96%ى ڕۆژەكانى نێوان مانگى شەش و هەشتى ساڵدا دەبينرێن.