ناس کورد-
وتەبێژی پۆلیسی سۆران ڕایگەیاند، لەسەر کێشەیەکی کۆمەڵایەتی لە هاوینەهەواری بێخاڵ گەنجێک کوژرا و تۆمەتبارانی ڕووداوەکەش دەستگیرکران.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ئەمڕۆ شەممە، 18ی تەموزی 2020، شەماڵ دێواری، وتەبێژی پۆلیسی سۆران بە ناس کوردی ڕاگەیاند: ڕووداوەکە پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ ڕوویداوە، هاوڵاتییەک بە گولـلە کوژرا، "هۆکاری ڕووداوەکەش دەگەڕێتەوە بۆ کێشەی کۆمەڵایەتی."
وتیشی، هەرزوو تۆمەتبارانی ڕووداوەکە لەلایەن ئاسایشی ڕەواندزەوە دەستگیرکراون، هێزیکی ئاسایش لەوێ جێگیرکراوە و تەرمەکەش ڕەوانەی پزیشکی دادی لەسۆران کراوە.