گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’زوو زوو ماندوو دەبم و هەناسەدانم قورسە’’

توشبوویەکی کۆرۆنا ئاسەوارەکانی نەخۆشییەکە تەنانەت دوای چاکبوونەوەش باس دەکات

2020.07.18 - 18:50
App store icon Play store icon Play store icon
توشبوویەکی کۆرۆنا ئاسەوارەکانی نەخۆشییەکە تەنانەت دوای چاکبوونەوەش باس دەکات

ناس كورد-

دانياڵ گرين کە گەنجێکی بەریتانییە يەكێكە لەو توشبوانەى ڤايرۆسى كۆرۆنا كە چاكبونەتەوە، بەڵام دەڵێت، زياتر لە سێ مانگە نەگەڕاوەتەوە بارودۆخى سروشتى خۆى و تائێستاش گيرۆدەى دەستى ئاسەوارەكانى ڤايرۆسەكەيە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

دانياڵى تەمەن 28 ساڵ لەكاتى گەشتێكدا لەگەڵ هاوڕێكانى بۆ چياى ئەلبى فەرەنسا تووشى ڤايرۆسى كۆرۆنا بووە و دواتر نيشانەكانى دەركەوتوون كە ديارترينيان بەرزبونەوەى پلەى گەرمى جەستەى بووە.

 

ئەو گەنجە كە لە شارى نيوكاسڵ لە بەريتانيا دەژى و خوێندكارى قۆناغى دكتۆرايە، كێشەى بيركردنەوە و قورسى تەركيزكردن و بيرەوەرى كورت مەودا و چەندين كێشەى ترى بۆ دروستبووە، سەرەڕاى ئەوەش كێشەى لە نوسين و قسەكردندا بۆ دروست بووە و ئەستەمە بەلايەوە.

 

دانياڵ گرين بە تۆڕى CNNى ئەمريكى وتووە، لە مانگى سێوە بەدەست كێشەى ماندوێتيەوە دەناڵێنم و زۆر كات هەست بە ماندوبونێكى زۆر دەكەم، هەروەها هەناسەدانم قورسە و وا هەستناكەم دەتوانم بە ئاسانى هەناسە بدەم، ئەگەر بچم پياسەيەك بكەم بۆ ماوەى يەك خولەك هەست بە ماندوبونێكى زۆر دەكەم.

 

بەپێى وتەى پزيشكان ئەو كاريگەريانەى ڤايرۆسەكە لەسەر دانياڵ هەيبووە لاى زۆرينەى چاكبوەكان نييە و بارودۆخى ئەو گەنجە سەرنجى پزيشكەكانى بەلاى خۆيدا ڕاكێشاوە.

 

لاى خۆيەوە دكتۆر لويس ئۆسترۆسكى زيشنەر، مامۆستاى پزيشكى لە زانكۆى تەكساس دەڵێت: نزيكەى 80%ى ئەوانەى توشى ڤايرۆسى كۆرۆناى نوێ دەبن ڕوبەڕوى كاريگەرى لاوەكى سوك دەبنەوە، ياخود هيچ نيشانەيەكيان نابێت، بەڵام دودڵيەكە لەسەر 20%ەكەى ترى توشبوانە.

 

ئەوەشى ڕونكردوەتەوە، لەو ڕێژەيەش لە هەر پێنج توشبويەك يەكيان بە سەختى تووش دەبن و ئازارەكانى نەخۆشيەكە دواى چاكبونەوەش بۆ ماوەيەكى زۆر بەردەوام دەبێت.

 

بەپێى وتەى شارەزايان، هەندێك لەو نەخۆشخانەى چاكدەبنەوە كاريگەريەكانى ڤايرۆسەكە بۆ ماوەيەكى درێژ لەسەريان بەردەوام دەبێت، وەك خراپبونى هەميشەيى بەشێك لە سيەكان و دروستبونى پەڵە لەسەر ديوارەكانى سيەكان، ئەوەش دەبێتە هۆى لاوازكردنى تواناى دەزگاى هەناسەدان.