ناس کورد-
ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر لەبارەی قەدەغەی هاتوچۆوە بڕیاری دا کە بڕیارەکانی هەفتەی ڕابردوو ڕابردوو بەردەوام بێت تاوەکو 21ی مانگ و دواتر بڕیاری نوێ بدرێت.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە ڕاگەیەندراوێکدا ژوری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر ڕایگەیاند، دوای نیوهڕی ئهمڕۆ شەممە، 18ی تەموزی 2020، ژووری ئۆپهراسیۆنی پارێزگای ههولێر كۆبۆوه و كۆبوونهوه گهیشته ئهم دهرنجامانهی خوارهوه:
1- له كاتژمێر (12)ی ئهمشهو 18 لهسهر 19ی 2020.7، تاوهكو ڕۆژی سێشەممە 21ی تەموزی 2020 ڕێكارهكان و بڕیارەکانی ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر بههەمان شێوهی هەفتەی ڕابردوو بەردەوام دهبێت.
2- ڕۆژی سێشەمە 21ی تەموزی 2020 لێژنەی باڵای ڕووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا بەئامادەبوونی وەزیری ناوخۆ و وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان و سەرجەم پارێزگار و سەرپەرشتیاری یەکە ئیدارییە سەربەخۆکان و لایەنە پەیوەندیدارەکان کۆدەبێتەوە و تێیدا ڕێکاری تایبەت و بڕیاری سەرتاسەری بۆ تەواوی پارێزگاکان و یەکە سەربەخۆکان دەدرێت.