گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دواى پێنج ساڵ کاسیاس دەگەڕێتەوە ریاڵ مەدرید

2020.07.18 - 11:50
App store icon Play store icon Play store icon
دواى پێنج ساڵ کاسیاس دەگەڕێتەوە ریاڵ مەدرید

ناس کورد-

 

دواى پێنج ساڵ لەبەجێهێشتنى ریزەکانى یانەى ریاڵ مەدریدى ئیسپانى، ئیکەر کاسیاس گۆڵپارێزى پێشوو دەگەڕێتەوە یانە شاهانەکە، بەڵام بەدور لە گۆڕەپانى یاریکردن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی رۆژنامەى "مارکا" ى ئیسپانى، کاسیاس وەک راوێژکارو یاریدەدەرى فلۆرێنتینۆ پێرێز سەرۆکى یانەکە کاردەکات.

 

ئەوە یەکەم ئەرکى کاسیاسى تەمەن 39 ساڵە، لەدواى وازهێنانى لە یاریکردن.

 

بەپیی رۆژنامەکە، کارى سەرەکى کاسیاس کە لەنێوان ساڵانى 1999 و2015 گۆڵپارێزى ریاڵ مەدرید بووە، لەچەند هەفتەى داهاتوودا بەوردى دیاریدەکرێت.

 

زەینەدین زێدان ئەستێرەى فەڕەنسى پێشتر پۆستى راوێژکارى سەرۆکى یانەکەى وەرگرت، پێش ئەوەى وەک راهێنەر دەستبەکاربێت و سێ نازناو بۆ یانەکەى بەدەستبهێنێت.

 

کاسیاس لەساڵى 2019 وازهێنانى لە یاریکردن ڕاگەیاند، دواى توشبوونى بە جەڵتەى دڵ لەکاتى مەشقکردندا لە یانەى پۆرتۆى پورتوگالى.