گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کۆرۆنا نرخى نەوتى شکاندەوە..روسیا پێشبینى خۆى ئاشکراکرد

2020.07.18 - 11:00
کۆرۆنا نرخى نەوتى شکاندەوە..روسیا پێشبینى خۆى ئاشکراکرد

ناس کورد-

 

نرخى نەوت جارێکى تر رووى لەدابەزین کردەوە، بەهۆى  ترس لە بەرزبوونەوەى ئامارى توشبوون بە کۆرۆنا لەسەر ئاستى جیهان کە خواستى لەسەر ئەو وزەیە کەمکردووەتەوە، روسیاش پێشبینیدەکات نرخەکە گۆڕانێکى ئەوتۆ بەخۆوە نەبینێت.

 

دوێنێ هەینى لەکاتى داخستنى بۆرسەدا نرخى نەوتى برێنت بۆ 43.14 دابەزى، هەروەها نەوتى خاوى تەکساس بۆ 40.59 دۆلار دابەزى.

 

نرخەکان بەراورد بە رۆژى پێنج شەممە لەسەدا یەک دابەزیون، ئەوەش دواى ئەوەى رێکخراوى ئۆپیک و هاوپەیمانەکانى کە ناسراون بە ئۆپیک پڵەس رێککەوتن لەسەر ئەوەى لەمانگى ئابەوە بڕى یەک ملیۆن بەرمیل نەوتى رۆژانە کەمبکەنەوە لەو بڕەى پێشتر رێککەوتنى لەسەر کرابوو بۆ کەمکردنەوەى ئاستى بەرهەمهێنان کە  9.7 ملیۆن بەرمیلى رۆژانە بوو.

 

بەشێکى دیکەى دابەزینى نرخى نەوت دەگەڕێنرێتەوە بۆ ترس لە بڵاوبوونەوەى زیاترى کۆرۆنا لەجیهان و بەرزبوونەوەى چالاکى هەڵکەندنى سەکۆکانى نەوت لە ئەمریکا.

 

ئەلیکسەندەر نوفاک وەزیرى وزەى روسیا ڕایگەیاند، پێشبینی ناکرێت گۆڕانى ئەوتۆ لە نرخى نەوت رووبدات، دواى سوککردنى کۆتوبەندەکان لەلایەن ئۆپیک پڵەسەوە لەبارەى بەرهەمهێنانى نەوتەوە.

 

ئاماژەى بەوەشکردووە، نرخى نەوت لەنێوان 40 -43 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک نرخێکى نیمچە هاوسەنگ و سەقامگیرە.