گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پشکنینەکە دەکرێتە خۆڕایی

پشکنینێکى بەریتانى بۆ ئاشکراکردنى کۆرۆنا سەرکەوتنى بەدەستهێنا

2020.07.18 - 10:49
App store icon Play store icon Play store icon
پشکنینێکى بەریتانى بۆ ئاشکراکردنى کۆرۆنا سەرکەوتنى بەدەستهێنا

ناس کورد-

ئەزمونێكی كلینیكی بۆ پشكنینی تەنە دژەكانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لەبەریتانیا سەركەوتوو بووە و چەند وەزیرێكی حكومەتی ئەو وڵاتەش داوا دەكەن پلانێك دابنرێت ئەو پشكنینە بۆ هاوڵاتیان بەخۆڕایی ئەنجامبدرێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەو پشكنینە كە پشتی بەستووە بە وەرگرتنی خوێن لەپەنجەوە کە دەتوانێت لەماوەی 10 خولەكدا ئەوە ئاشكرا بكات گەر ڕۆژێك كەسێك تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوبێت، ئەوەش بەپێی ڕۆژنامەی تەلگرافی بەریتانی.

 

بەپێی ڕۆژنامەكە، چەند تاقیکردنەوەیەک لەو بارەیەوە لەسەر مرۆڤ کراون و دەركەوتووە بەڕێژەی 98.6% پشكنینەكان وردن.

 

باس لەوەشكراوە، پشكنینەكان بەهاریكاری كۆمپانیای UK-RTC و زانكۆی ئۆكسفۆر پێشخراون لەگەڵ چەند دەزگایەكی دیكەی پەیوەندیداری ناوداری بەریتانیادا.

 

پشكنین بۆ دژەتەن تەنها پشكنینە كە ڕەزامەندی لەسەر دراوە لەبەریتانیادا كە تا ئێستا پشت دەبەستێت بە وەرگرتنی خوێن و ناردنی بۆ تاقیگەكان بەمەبەستی شیكردنەوەی كە ئەنجامەكەی چەند ڕۆژێكی پێدەچێت.

 

چاوەڕواندەكرێت پشكنینە نوێیەكە لەچەند هەفتەی داهاتوودا ڕەزامەندی بۆ وەربگیردرێت. حكومەتیش هیواخوازە پشكنینی شوێنەواری نەخۆشیەكەش AbC-19 پێش سەری ساڵ لەبەرنامەی پكشنینی گشتیدا بەردەستبخرێت.

 

ڕۆژنامەكە لەسەر زاری كریس هاند بەڕێوەبەری UK-RTC بڵاوی كردووەتەوە، پشكنینەكە توانیویەتی بەڕێژەی 98.6% ورد بێت ئەوەش ئەزمونێكی زۆر باشە.

 

جەختی لەسەر ئەوەش كردووەتەوە، كۆمپانیاكەی هەوڵی بەرهەمهێنانی سەدان جۆری ئەو پشكنینە مانگانە دەدات و وەزارەتی تەندروستیش ئەوەی تاوتوێ كردووە لەگەڵ كۆمپانیاكەیدا بەمەبەستی كڕینی ملیۆنەها كەرەستەی پشكنینەكە بۆ پێش كۆتایی ئەم ساڵ.

 

بەپێی ڕۆژنامەكە، پلانێك دانراوە ئەگەری ئەوە هەیە پشكنینەكە بەخۆڕایی بێت و لەڕێگەی ئینتەرنێتەوە داوای بكرێت.

 

لای خۆشیەوە وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی بەریتانیا بەڕۆژنامەكەی ڕاگەیاندووە، ئەو تاقیگەیە یارمەتیان دەدات بۆ تێگەیشتن لەچۆنییەتی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لەوڵاتەكەیاندا و ئەوەش نازانن ئایا تەنە دژەكان پێچەوانەی ئەو پارێزبەندییەیە كە دوای توشبوون بەپەتاكە دروستدەبێت یاخود دەیگوازێتەوە.