گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پرسەکە لەگەڵ کازمى تاوتوێدەکات

ئێران: دوو کەسایەتى فەرمى عێراقى لەدۆسیەى تیرۆرکردنى سولەیمانى تێوەگلاون

2020.07.18 - 09:46
App store icon Play store icon Play store icon
ئێران: دوو کەسایەتى فەرمى عێراقى لەدۆسیەى تیرۆرکردنى سولەیمانى تێوەگلاون

ناس کورد-

 

دیبلۆماتکارێکى ئێرانى ئاشکرایکرد، دوو کەسایەتى عێراقى لە دۆسیەى تیرۆرکردنى قاسم سولەیمانى و ئەبو مەهدى موهەندیس تێوەگلاون و ئەو پرسە لەگەڵ بەغدا تاوتوێ دەکەن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەمیر موسەوى دیبلۆماتکارى ئێرانى لە چاوپێکەوتنێکى تەلەفزیۆندا ڕایگەیاند "دوو کەسایەتى فەرمى عێراقى هاریکار بوونە لە روداوى تیرۆرکردنى سولەیمانى و موهەندیس لەبەغدا، لەگەڵ هەندێ فەرمانبەرى گرنگ کە ناوەکانیان لەلاى ئێران هەیە".

 

ئاماژەى بەوەشکردووە، حکومەتى ئێران ئەو پرسە لەگەڵ حکومەتى عێراق تاوتوێدەکات بەتایبەتى لەکاتى سەردانەکەى مستەفا کازمى سەرۆکوەزیرانى عێراق بۆ ئێران لەچەند رۆژى داهاتوودا.

 

قاسم سولەیمانى فەرماندەى فەیلەقى قودسى سوپاى پاسدارانى ئێران سەرەتاى ئەمساڵ لەگەڵ ئەبو مەهدى موهەندیس جێگرى سەرۆکى دەستەى حەشدى شەعبى بەهۆى هێرشێکى ئەمریکاوە لە نزیک فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتى بەغدا کوژران.  

 

پێشتر سەرۆکی دەزگای دادى ئێران ڕایگەیاندبوو، شاندێکی ئێرانی بۆ لێکۆڵینەوە لە دۆسیەی کوژرانی قاسم سولەیمانی دەچێتە عێراق و بەرپرسانی ئەو وڵاتەش بەڵێنی هاوکارییان داوە..

 

ئاماژەى بەوەشکردبوو، ئەم دۆسیە دەبێت لە دادگاکانی ئێران، عێراق و کۆمەڵگای نێودەوڵەتی ڕپێوشوێنى بگیرێت، "چونکە سولەیمانی میوانی فەرمی دەوڵەتی عێراق بووە و لە خاکی ئەو وڵاتەدا شەهید بووە و لە لایەن هێزە بیانییەکانەوە تیرۆر کراوە.