گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

گوگڵ رێگرى لەو ریکلامانە دەکات کە باس لەبوونى پیلانگێڕى دەکەن لەپشت سەرهەڵدانى کۆرۆناوە

2020.07.18 - 09:10
گوگڵ رێگرى لەو ریکلامانە دەکات کە باس لەبوونى پیلانگێڕى دەکەن لەپشت سەرهەڵدانى کۆرۆناوە

ناس کورد-

 

کۆمپانیاى گوگڵ ڕایگەیاند، رێگرى دەکات لە بڵاوکردنەوەى هەر ریکلامێک لەپێگە و بەرنامە جۆراوجۆرەکان کە ناوەڕۆکەکەى پێچەوانەى کۆدەنگى زانستى بێت لەبارەى ڤایرۆسى کۆرۆناوە.

 

ئەو هەنگاوە هاوکاتە لەگەڵ ئەو داوایانەى لە گوگڵ و فەیسبوک دەکرێن بەوەى هەوڵى زیاتر بدەن بۆ بنەبڕکردنى ئەو زانیارییانەى گومانیان لەسەرە پەیوەست بە ڤایرۆسى کۆرۆنا.

 

کۆمپانیاى گوگڵ ئاماژەى بەوەکردووە، ئەو ریکلامانەى رێگری لە بڵاوکردنەوەیان دەکرێت ئەوانەن کە تیۆرى پیلانگێڕیان لەخۆ گرتووە لەبارەى ئەوەى کۆرۆنا لە تاقیگەیەکى چینى وەکو چەکى بایۆلۆجى دروستکراوە، یان ڤایرۆسەکە لەلایەن بیڵ گیتس دامەزرێنەر مایکرۆسۆفتەوە دروستکراوە یان لەبارەى ئەوەى بڵاوکردنەوەى ئەو ڤایرۆسە جۆرێکە لە فێڵ.

 

گوگڵ لە ئێستادا تەنها رێگە بە لایەنە پەیوەندیدارەکان دەدات ریکلام لەبارەى ڤایرۆسى کۆرۆناوە بڵاوبکەنەوە، وەک رێکخراوە حکومی و تەندروستییەکان، ئەوەش بە ئامانجى سنوردانان بۆ چالاکییەکانى تایبەت بە یاریکردن بە تەندروستى خەڵک و نرخى کەلوپەل و دەرمانى پزیشکى.