گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هۆشیار زێباری تویتەكەی لەبارەی حزبی دەعوە و رەوتی حیكمە سڕییەوە

2019.04.19 - 11:57
App store icon Play store icon Play store icon
هۆشیار زێباری تویتەكەی لەبارەی حزبی دەعوە و رەوتی حیكمە سڕییەوە

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس كورد-
هۆشیار زێباری ئەندامی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان و وەزیری پێشووی وەزارەتی دارایی عێراق ئەو تویتەی لەبارەی حزبی دەعوە و رەوتی حیكمە بڵاو كردبۆوە، لەهەژماری خۆی لە تویتەر سڕییەوە.

.

هۆشیار زێباری، ئەندامی مەكتەبی سیاسی پارتی و وەزیری پێشوی دارایی عێراق لە تویتەكەیدا ئاماژەی بەوە كردبوو، حزبی دەعوە لەگەڵ ڕەوتی حیكمە پلانیان هەیە بگەڕێنەوە گۆڕەپانی سیاسی عێراق بۆ دورخستنەوەی عادل عەبدولمەهدی، سەرۆك وەزیرانی ئێستای عێراق.

.

تویتەكەی زێباری كاردانەوەی جیاوازی ناوەندی سیاسی عێراقی بەدوای خۆیدا هێنا و سەركردەیەكی رەوتی حیكمە لەتویتەرەوە وەڵامی دایەوە.

.

سەڵاح عەرباوی سەركردە لە رەوتی حیكمە لە تویتەكەیدا نووسیبووی "بەر لەوەی خۆتان بكەن بە پارێزەری حكومەتەكەی عادل عەبدولمەهدی ڕێككەوتنەكەتان لەگەڵی جێبەجێ بكەن و داهاتی رۆژانەی هەناردەكردنی 250 هەزار بەرمیل بخەنە خەزنەی دەوڵەت نەك گیرفانی حزبەكان".

.