گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وەزارەتى تەندروستى هەرێم: 188 توشبووى نوێى کۆرۆنا تۆمارکران

2020.07.17 - 20:46
وەزارەتى تەندروستى هەرێم: 188 توشبووى نوێى کۆرۆنا تۆمارکران

ناس کورد-

وەزارەتى تەندروستى حکومەتى هەرێمى کوردستان راگەیەندراوێکى 24 کاتژمێرى تایبەت بە نەخۆشى ڤایرۆسى کۆرۆنا بڵاوکردەوە و تیایدا ئاماژەى بە تۆمارکردنى 188 توشبووى نوێى کۆرۆنا کرد لە شارەکانى هەرێمى کوردستان.

 

لە راگەیەندراوەکەى وەزارەتى تەندروستى حکومەتى هەرێمدا ئاماژە بەوە کراوە، لە 24 کاتژمێرى رابردوودا ١٨٤٤ پشکنینی نوێ ئەنجامدراوە بەمجۆرە: ٧٠٩ هەولێر، ٤١١ سلێمانی، ٤٨٢ دهۆك، ٢٤٢ گەرمیان".

 

بەگوێرەى راگەیەندراوەکە لە 24 کاتژمێرى رابردوودا 188 توشبووى نوێى کۆرۆنا تۆمارکراوون بەمجۆرە: ٧٢ هەولێر، ٥٤ سلێمانی، ٥٤ گەرمیان، ٨ دهۆك".

 

راگەیەندراوەکە لە بارەى ئەو توشبووانەى کە لە 24 کاتژمێرى رابردوو چاکبوونەتەوە ئاماژە بە چاکبوونەوەى 87 توشبو دەدات بەمجۆرە: ٤٢ هەولێر،٢٢ گەرمیان، ١٢ دهۆك، ١١ هەڵەبجە".

 

لەبارەى گیانلەدەستدانیش لەو 24 کاتژمێرەى رابردوو، راگەیەندراوەکەى وەزارەتى تەندروستى رونیدەکاتەوە، ١٠ گیانلەدەستدان تۆمارکراوە بەمجۆرە: ١ هەولێر، ٥ سلێمانی، ٤ گەرمیان".

 

لە راگەیەندراوەکەدا ئاماری گشتی، بەمجۆرە پۆڵین کراوە:

کەڕەنتین ١٩٠٧١ هاوڵاتی (١٧٣٤٠ دەرچوو)

پشکنین ١٧٠٦٧٧ (٧٣٤٨٣ هەولێر، ٥٦٢٥١ سلێمانی، ٣٩٣١٣ دهۆك، ١٦٣٠ هەلەبجە)

تووشبوون ١٠٤٥٣ (٢٦٥٢ هەولێر، ٧١٤٤ سلێمانی، ٣٢١ دهۆك، ٣٣٦ هەلەبجە)

چاکبوون ٥٦٨٧ (١٨٥١ هەولێر، ٣٣٩٦ سلێمانی، ٢٤٣ دهۆك،  ١٩٧ هەلەبجە)

مانەوە لە نەخۆشخانە ٤٣٧٥ (٧٣٥ هەولێر،  ٣٤٢٩ سلێمانی، ٧٨ دهۆك،  ١٣٣ هەلەبجە)

مردن ٣٩١  (٦٦ هەولێر، ٣١٩ سلێمانی، ٦ هەڵەبجە)