گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’دەبێت حكومەتی فیدراڵ هاوشێوە مامەڵە لەگەڵ هەرێمدا بكات’

پەرلەمانتارێك: بڕیارەکەى پارێزگارى هەولێر بۆ وەرگرتنى پارە ’فێڵ و تەڵەکەیە’ 

2020.07.17 - 20:20
پەرلەمانتارێك: بڕیارەکەى پارێزگارى هەولێر بۆ وەرگرتنى پارە ’فێڵ و تەڵەکەیە’ 

ناس کورد- 

پەرلەمانتارێكی عێراق ڕایگەیاند، بڕیاری وەرگرتنى پارە لەلایەن پارێزگارى هەولێرەوە لەهاوڵاتیانی پارێزگاكانی تری عێراق "فێڵ و تەڵەكەیە" و قۆرخكردنی قەیرانە تەندروستیەكەیە و دەبێت حكومەتی فیدراڵ بەهەمان شێوەی پارێزگاری هەولێر مامەڵە بكات.

 

لەڕاگەیەنراوێكیدا كە ئەمڕۆ (هەینی، 17ی تەمموزی 2020) بڵاوی كردووەتەوە، میساق حامدی، ئەندامی لیژنەی ئابووری و وەبەرهێنان لەپەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، بڕیارەكەی فرسەت سۆفی پارێزگاری هەولێر بۆ وەرگرتنى پارە لە هاووڵاتیانى پارێزگاكانی دیكەی عێراق  بەپاساوی پشكنینی كۆرۆنا، فێڵكردنە لەهاوڵاتیانی دیكەی پارێزگاكان و قۆرخكردنی قەیرانی كۆرۆنایە.

 

ئەو پەرلەمانتارە داواشى کرد حكومەتی عێراقیش هەمان مامەڵە لەگەڵ هەرێمدا بكات لەو پارەیەی كە لەداهاتی بەسڕەوە دەستی دەكەوێت.

 

ڕاگەیەنراوەكە كە لەلایەن نوسینگەی میدیای پەرلەمانتارەكەوە بڵاوكراوەتەوە، ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، حكومەتی هەرێم هەوڵدەدات قەیرانی كۆرۆنا قۆرخ بكات و وەرگرتنى 50 هەزار لەهەر هاووڵاتیەكی پارێزگایەكی دیكەی عێراق بەناوی پشكینینەوە قۆرخكردنی دۆخە تەندروستیەكەیە.



جەختی لەسەر ئەوەش كردووەتەوە، لەسەر وەزارەتی تەندروستی هەرێم و فیدراڵ پێویستە ئەو دۆخە ڕاستبكەنەوە و هەوڵ نەدرێت گەشتیار و هاووڵاتیانی دیكەی پارێزگاكانی عێراق كە سەردانی هەرێم دەكەن ئەو پارەیەیان بەو رێگە ساختەیە لێ وەربگیرێت.

 

پەرلەمانتارەكەی عێراق داواش دەكات، حكومەتی فیدراڵ وەكو وەڵامێك بۆ ئەو كردارە نالۆژیكانەی كە هەرێم دەیانكات بەهەمان لۆژیك مامەڵە بكات لەدیاریكردنی پشكەكانی لەداهاتی نەوتی بەسڕە و سەرجەم خاڵە سنوری و داهاتەكاتی دیكەدا.