گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

شاسوار عەبدولواحید لەبارەى دەروازە سنورییەکان داواکارییەک ئاراستەى کازمى دەکات

2020.07.17 - 18:00
شاسوار عەبدولواحید لەبارەى دەروازە سنورییەکان داواکارییەک ئاراستەى کازمى دەکات

ناس کورد-

سەرۆکى جوڵانەوەى نەوەى نوێ لەتویتێکدا داواکارییەک لەبارەى دەروازە سنورییەکان ئاڕاستەى سەرۆکوەزیرانى عێراق دەکات و بەپێویستى دەزانێت کۆنترۆڵکردنى خاڵە سنورییەکان هەرێمى کوردستانیش بگرێتەوە.

 

لەمیانەى بڵاوکردنەوەى تویتێک بەزمانى عەرەبى لە هەژمارى خۆى لە تویتەر، شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکى جوڵانەوەى نەوەى نوێ ئاماژەى بەوە کرد "پێویستە کۆنترۆڵکردنی خاڵە سنورییەکانی عێراق لە لایەن حکومەتەکەی کازمی، تەواوی دەروازە سنورییەکان بگرێتەوە ، بەوانەی هەرێمیشەوە".

 

سەرۆکى جوڵانەوەى نەوەى نوێ لەو بڕوایەدایە لە دەروازە سنورییەکانى هەرێمى کوردستانەوە ساڵانە بایى سەرو 15 ملیار دۆلار ئاڵوگۆڕى بازرگانى تیادا ئەنجام دەدرێت.

 

جەختیش لەسەر ئەوە دەکاتەوە کە تەواوى داهاتی دەروازە سنورییەکانى هەرێم بۆ "جوت بنەماڵە"ی حوکمڕانە لە هەرێمی کوردستان، نەک بۆ خەڵکی هەرێم .

 

داواکارییەکەى سەرۆکى جوڵانەوەى نەوەى نوێ لە کاتێکدایە کە مستەفا کازمى، سەرۆکوەزیرانى عێراق جەختى لەسەر کۆنترۆڵکردنى دەروازە سنورییەکانى عێراق کردەوە لەلایەن هێزە عێراقییەکان و دژە تیرۆى عێراقەوە و لەو بوارەشدا هێزى بۆ کۆنترۆڵکردنى چەند دەروازەیەک جوڵاند.