گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

تائێستا هەشت کەسیان کوشتووە

لە وڵاتێک مافیاکان قەدەغەی هاتوچۆیان سەپاندووە و هەرکەس سەرپێچی بکات دەیکوژن

2020.07.17 - 12:03
لە وڵاتێک مافیاکان قەدەغەی هاتوچۆیان سەپاندووە و هەرکەس سەرپێچی بکات دەیکوژن

ناس کورد-

بەمەبەستی بەرگرتن لەبڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا مافیاکانی وڵاتی کۆڵۆمبیا قەدەغەیەکی خوێناویان بەسەر هاوڵاتیانی ئەو وڵاتدا لەناوچەکانی ژێر دەسەڵاتیان سەپاندووە و تائێستا بەتۆمەتی سەرپێچیکردن و هاتنەدەرەوە لەماڵەوە هەشت کەسیان کوشتووە.

 

بەگوێرەى ڕاپۆرتێکی ڕێکخراوی هیومان ڕایتس وۆچی نێودەوڵەتی، مافیاکانی وڵاتی کۆڵۆمبیا  بەمەبەستی بەرگرتن لەبڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا قەدەغەی هاتوچۆیان لەو وڵاتە سەپاندووە و هەرکەسیش سەرپێچی بکات ئەگەری هەیە ڕووبەڕووی کوشتن ببێتەوە. 

 

ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکە لە ڕاپۆرتەکەیەدا ئاماژەی بەوەکردووە: "مافیاکانی لەڕێگەی ئەپلیکەیشنی وەتسئەپەوە بڵاوکراوە و هۆشداری دەدەنە دانیشتوانی ئەو گوند و ناوچانەی کە ئەوان تێیدا چالاکن و هەڕەشی ئەوەیان لێدەکەن کە نابێت کەرەنتینەی گشتیی تەندروستی بشکێنن و لە ماڵەکانیان بێنە دەرەوە، بەپێچەوانەوە چارەنوسیان کوشتن دەبێت." 

 

هیومان ڕایتس وۆچ ئاماژە بەوەشداوە ، "مافیاکان بەهیچ جۆرێک ڕێگەنادەن خەڵک لەماڵەکانی خۆیان بێنە دەرەوە و تەنانەت ئەگەر نەخۆشیش بکەون، هەر لەو چوارچێوەیەشدا تاوەکو ئێستا هەشت کەسیان کوشتووە." 

 

هاوکات میدیا جیهانییەکان ئاماژەیان بەوەکردووە، مافیاکانی ئەو وڵاتە چەندین ماتۆڕسکیلیان سوتاندووە، ئەوەش بەتۆمەتی ئەوەی کە خاوەنەکانیان هەوڵیانداوە قەدەغەی گشتیی پشکێنن.

 

حکومەتی کۆڵۆمبیا هاوشێوەی وڵاتانی دیکەی جیهان ڕێکارەکانی بەرگرتن لە بڵاوبوونەوەى ڤایرۆسی کۆرۆنای گرتووەتەبەر و قەدەغەی گشتیشی لەوڵاتدا پەیڕەو کردووە، بەڵام بەگوێرەی زانیارییەکان حکومەت ڕێکارەکانی بەوشێوە توندە نەسەپاندووە کە لە ئێستادا مافیاکان لە ناوچەکانی ژێردەستیان جێبەجێیدەکەن.