گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

نێچیرڤان بارزانی باس لە رۆڵی فەڕەنسا دەکات لەڕێککەوتنی هەرێم و بەغدا

2020.07.17 - 11:06
App store icon Play store icon Play store icon
نێچیرڤان بارزانی باس لە رۆڵی فەڕەنسا دەکات لەڕێککەوتنی هەرێم و بەغدا

ناس کورد-

سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا کۆبووەوە و ڕایگەیاند، هەرێمی کوردستان و عێراق پێویستیان بە پشتگیریی فەرەنسا و هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی هەیە و ئاماژەی بەوەشكرد، فەڕەنسا لەڕابردوودا هاوکار بووە بۆ ڕێککەوتنی هەرێم و بەغدا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەمڕۆ هەینی 17ی تەموزی 2020، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و ژان ئیڤ لۆدریان، وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا لە هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوە.

 

لە پاش کۆبوونەوەکە و لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا، نێچیرڤان بارزانی ڕایگەیاند: "سەردانەکەی وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا لەمکاتەدا بە گرنگ دەزانین و نیشانەی بەردەوامی پشتیگیریی فەڕەنسایە بۆ هەرێمی کوردستان و بەردەوام فەڕەنسا لە تەنگانەدا پشتگیریی لە مافە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان کردووە."

 

سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەشكرد:" دوای ئابڵۆقەی ساڵی 2017 لەسەر هەرێمی کوردستان، فەرەنسا رۆڵی سەرەکی بینی لە شکاندنی گەمارۆکە و هاوکار بوو لە دەستپێکردنەوەی گفتوگۆ لەنێوان هەولێر و بەغدا".

 

ئەوەش لەکاتێکدا، لەئێستاشدا هەولێر و بەغدا لەسەر پرسی نەوت و بودجە کێشەیان هەیە و ماوەی نزیکەی چوار مانگە لە گفتوگۆدان بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنێک، بەڵام تائێستا ڕێکنەکەوتوون.

 

هاوکات نێچیرڤان بارزانی سەبارەت بە ڕۆڵی فەڕەنسا لە شەڕی داعشدا باسی لەوەکرد، داعش فەرەنسا وەک ئەندامێکی گرنگیی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی و هاوبەشێکی سەرەکی هەرێمی کوردستان و عێراق، رۆڵیکی بەرچاوی هەبوو لەشەڕی داعشدا و  تائێستاش عێراق و هەرێمی کوردستان پێویستیان بە پشتگیریی فەرەنسا و هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی هەیە.