گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا

2020.07.17 - 08:22
نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا

ناس کورد-

نرخی نەوت لەبازاڕەکانی جیهاندا تاڕادەیەک جێگیرە و ئەمڕۆ هەینی، بەرمیلێک خاوی برێنت بەرامبەر 43 دۆلار و24 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.

 

بەگوێرەی ماڵپەڕی “oil price”ی تایبەت بە نرخی نەوت لە جیهاندا، ئەمڕۆ هەینی 17ی تەموزی 2020، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بەرامبەر 43 دۆلار و 24 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەراورد بەدوێنێ تەنها چەند سەنتێکی کەم دابەزیوە.

 

هاوکات، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی تێکساسیش بەرامبەر 40 دۆلار و 70 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.

 

لەماوەی ڕابردوودا و تاوەکو ئێستاش، پەتای کۆرۆنا کاریگەرییەکی گەورەوی لەسەر نرخی نەوت دانا و بەشێوەیەکی بەرچاو نرخەکەی دابەزاند کە تاوەکو ئێستاش هاوشێوەی سەردەمی پێش کۆرۆنا بەرزنەبووەتەوە.