گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڕووداوێکی مەترسیدار؛ بەريتانيا تەنها 30 چركە لە ڕوودانى كارەساتێكى ئەتۆمى دوور بوو

2020.07.16 - 23:01
ڕووداوێکی مەترسیدار؛ بەريتانيا تەنها 30 چركە لە ڕوودانى كارەساتێكى ئەتۆمى دوور بوو

ناس کرد- 

حكومەتى بەريتانى ئاشكرايكرد، لەساڵى 2018 كەشتيەكى ئەتۆمى و بەلەمێكى خێراى نەفەرهەڵگر زۆرى نەمابوو بەيەكدا بدەن و تەنها 30 چركە لەنێوانياندا بووە و خەريك بووە كارەساتێكى ئەتۆمى ڕووبدات.

 

بەپێى ڕاپۆرتێكى لقى لێكۆڵينەوەى ڕووداوە دەرياييەكانى سەربە حكومەتى بەريتانيا كە ئەنجامى لێكۆڵينەوەيە لە ڕووداوێك كە لە 6\11\2018 ڕوويداوە تێيدا هاتوە، تيمى بەلەمى خێراى نەفەرهەڵگرى Stena Superfast VII لە ڕێگەدا بووە لە بلفاستەوە بۆ كاينراين و 282 كەسى هەڵگرتبوو.

 

ڕونيشكراوەتەوە، بەلەمەكە بروسكەيەكى ژێردەرياييەكى ئەتۆمى (كە ناوەكەى ئاشكرا نەكراوە) پێ گەيشتوە كە تەنها 250 مەتر لێيەوە دوور بووە، بەڵام تيمى بەلەمەكە خێرا ڕێوشوێنى پێويستيان گرتوەتەبەرو توانيويانە خۆيان لە پێکدادان لەگەڵ ژێردەرياييەكە ڕزگار بكەن كە تەنها 30 چركە نێوانيان بووە.

 

هەر بەپێى ڕاپۆرتەكە، تيمى ژێردەرياييەكە هەڵەيان كردوە لە هەڵسەنگاندنى خێرايى بەلەمەكە و ئەو دوريەى لەنێوانياندايە، مەترسى پێدادان لەنێوانياندا هەبووە بەشێوەيەكى ترسناك.

 

ئەوەش ئاشكراكراوە، ڕوداوەكە مەترسيدارترين ئەگەرى پێکدادان بووە لەمێژووى نوێدا و ئەوەش سێيەم ڕوداو بووە لەنێوان ژێردەرياييە بەريتانيەكان و بەلەم و كەشتيەكاندا لەماوەى چوار ساڵى ڕابردودا و جێى نيگەرانيەكى زۆرە.