گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دادگاى بەريتانيا كەيسى بوكەكەى داعشى يەكلايى كردەوە

2020.07.16 - 18:17
دادگاى بەريتانيا كەيسى  بوكەكەى داعشى يەكلايى كردەوە

ناس کورد- 

لەكۆتاييدا دادگاى بەريتانى كەيسى "بوكەكەى داعش"ى يەكلايى كردەوە كە لەساڵى 2015 دا بەريتانياى جێهێشتبوو و ڕووى لە سوريا كردبوو بۆ پەيوەنديكردن بە رێكخراوى داعشەوە و ئەو وڵاتەش ڕەتيدەكردەوە وەريبگرێتەوە.

 

شەميمە بوگوم كە بە "بوكەكەى داعش" ناسراوە و يەكێكە لەو سێ كچە بەريتانيەى لە لەندەنى پايتەختى بەريتانياوە گەشتيان كردبوو بۆ سوريا و پەيوەنديان بەڕێكخراوى داعشەوە كردبوو.

 

پێشگەى "سكاى نيوز" بڵاويكردوەتەوە، بەپێى بڕيارى دادگا ئێستا شەميمە دەتوانێت بگەڕێتەوە بەريتانيا و تانەش لە بڕيارى لێسەندنەوەى ڕەگەزنامەى بەريتانى بدات كە پێشتر لەلايەن حكومەتى بەريتانيەوە لێى سەندرابوەوە.

 

شەميمە تەمەنى 20 ساڵە و لەساڵى 2015 پەيوەنديكرد بەڕێكخراوى داعشەوە لە سوريا و ماوەى سێ ساڵ لەو وڵاتە ژيا، دواى شكستهێنانى ڕێكخراوەكەش دەستگير كرا و لەکاتی دەستگیرکردنیدا دووگيان بوو و نزيك بوو لە منداڵبوون و خرايە يەكێك لە خيێوەتگەكانەوە.

 

دواتريش "ساجد جاويد" وەزيرى ناوخۆى بەريتانيا بڕياريدا ڕەگەزنامەى وڵاتەكەى لێ بستێنێتەوە، ئەوەش بەهۆكارى تايبەت بە ئاسايشى نيشتمانى.

 

بوكەكەى داعش بەرگرى لەخۆى دەكات و ڕەتيدەكاتەوە هيچ كاڕێكى تيرۆرستى و چەكدارى ئەنجام دابێت و بەپێگەى سكاى نيوزى وتبوو، ئەو ماوەى لەناو داعشدا بووە تەنها ژنى ماڵەوە بووە.

 

شەميمە دواى گەيشتنى بە پارێزگاى رەقە لە باكورى سوريا هاوسەرگيرى لەگەڵ شەڕكەرێكى هۆڵەندى رێكخراوى داعش كرد بەناوى "ياگو ڕييديجك".

 

بوكەكەى داعش كە لە بنەڕەتدا بەنگلاديشييە، خاوەنى ڕەگەزنامەى ئەو وڵاتەش نەبوو، هەروەها لەلايەن وڵاتەكەى باو و باپيرانيشيەوە ڕەتدەكرايەوە و تەنانەت هەڕەشەى لەسێدارەدانيشى لێكرابوو ئەگەر بگەڕێتەوە.