گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ژنە سەرۆكوەزیرانی دانیمارك قەیرانی كۆرۆنای تێپەڕاندو ئاهەنگی هاوسەرگیریەكەی ئەنجامدا

2020.07.16 - 17:26
ژنە سەرۆكوەزیرانی دانیمارك قەیرانی كۆرۆنای تێپەڕاندو ئاهەنگی هاوسەرگیریەكەی ئەنجامدا

ناس کورد-

دوای ئەوەی چەندجارێك بەهۆكاری سیاسی و قەیرانی كۆرۆناوە ژنە سەرۆكوەزیرانی دانیمارك ئاهەنگی هاوسەرگیرییەكەی دواخست، دوێنێ چوارشەممە بەئامادەبوونی وەزیرەكانی كابینەكەی ئاهەنگەكەی ئەنجامدا.

 

بەپێی ئاژانسی ڕیتزاو، دوێنێ چوارشەممە، 15ی تەمموزی 2020، میتە فریدرێكسن، سەرۆكوەزیرانی دانیمارك گەیشتە هاوسەرەكەی و ئاهەنگی گواستنەوەكەی سازكرد، ئەوەش دوای ئەوەی چەندین جار ئەو ئاهەنگەیان بەهۆی قەیرانی كۆرۆناو چەند كۆبونەوەیەكی لوتكە ئەوروپییەوە دواخست. 

 

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، فریدرێكسن هاوسەرگیری لەگەڵ تێنبێرگدا كردووە و دوێنێ چوونەتە كڵێسایەكی بچوك لەدوورگەی مۆن لەدەریای بەڵتیك و لەو ناوچەیە شوێنێكیان هەیە مانگی هەنگوینیان بەسەر دەبەن.

 

هەر بەگوێرەی زانیارییەكانی ئەو میدیایە، ئاهەنگەكە بچوك بووە و سەرۆك وەزیرانی پێشوو و ژمارەیەك لەئەندامانی ئەنجومەنەكەی فریدركێسن ئامادەیی بوون.