گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

عێراق؛ قەدەغەی هاتوچۆ جێبەجێدەکرێت و فڕۆکەخانەکان دەکرێنەوە

2020.07.16 - 16:47
عێراق؛ قەدەغەی هاتوچۆ جێبەجێدەکرێت و فڕۆکەخانەکان دەکرێنەوە

ناس کورد-

باڵای تەندروستی و سەلامەتیی عێراق عێراق چەند بڕیارێکی نوێی دەکررد و بەگوێرەی بڕیارەکان، لە کاتژمێر 9:00ی شەو بۆ 6:00ی بەیانی قەدەغەی هاتوچۆ دەبێت و لەرۆژی 23ی ئەم مانگەش گەشتە ئاسمانییەکان دەستپێدەکەنەوە.

 

ئەمڕۆ پێنجشەممە 16ی تەموزی 2020، لیژنەی باڵای لیژنەی باڵای تەندروستی و سەلامەتیی عێراق کۆبووەوە و پاش کۆبوونەوەکە ڕایگەیاند: "بڕیاردراوە لە کاتژمێر 9:00ی شەو تاوەکو 6:00ی بەیانی قەدەغەی هاتوچۆ جێبەجێبکرێت و مۆڵەکانیش بە جێبەجێکردنی ڕێنمایی تەندروستی بکرێنەوە."

 

لیژنەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، لە بەرواری 23ی تەموزیش فڕۆکەخانەکان دەکرێنەوە و گەشتە ئاسمانییەکان دەستپێدەکەنەوە.

 

هاوکات ئەوەشخراوەتەڕوو، بڕیاریانداوە لە دوای جەژنی قوربان ون بەمەرجی پابەندبوون بە ڕێنماییە تەندروستییەکان، قەدەغەی هاتوچۆ بەتەواوی لاببرێت.