گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’گەڕانەوەی پێشمەرگە بۆ ئەو ناوچانە مەحاڵە’

پەرلەمانتارێك: لیوا جێگیركراوەكەی قەرەتەپە دۆسیەی ئاسایشی ناوچەكە دەگرێتە ئەستۆ

2020.07.16 - 15:53
پەرلەمانتارێك: لیوا جێگیركراوەكەی قەرەتەپە دۆسیەی ئاسایشی ناوچەكە دەگرێتە ئەستۆ

ناس کورد- 

پەرلەمانتارێكی عێراق ئاشكرای کرد، لیوایەكی سەر بەفیرقەی 5ى سوپای عێراق لەقەرەتەپە جێگیر كراوە و بۆ لەمەدوا دۆسیەی ئاسایشی ناوچەكەش دەخاتە ژێر كۆنترۆڵی خۆیەوە، بەرپرسێكی قەرەتەپەش دەڵێت، جارێكی دیكە گەڕانەوەی پێشمەرگە مەحاڵە.

 

لەلێدوانێكیدا بۆ میدیاکانى عێراق، ئەحمەد مزەهەر جبوری پەرلەمانتاری عێراق و نوێنەری پارێزگای دیالە ڕایگەیاند، لیوای 20ى سەر بە فیرقەی 5ى سوپای عێراق بنكەیەكی نوێى سەربازی لەناوچەی قەرەتەپە كردووەتەوە ئەوەش دوای هەماهەنگی كردن لەگەڵ لیوا ڕوكن قاسم محمدی فەرماندەى هێزە وشكانییەكانی عێراق.

 

ئاماژەی بۆ ئەوەش كردووە، لیواكە سەرپەرشتی دۆسیەی ئاسایشی قەرەتەپە و ناحیەكانی دەرووبەری دەكات و جێگیركردنی ئەو لیوایە ڕۆڵی دەبێت بۆ لەڕەگوڕیشەكێشكردنی داعش لەناوچەكە.

 

پێشتریش ئەحمەد سەعدی بەرپرسی سەربازی لەناوچەی قەرەتەپە ئەوەی ڕاگەیاند، بڵاوەپێكردنی سوپا بەهێز و كردنەوەی لیوایەکی سەر بەفیرقەی 5 لەناوچەكە گەڕانەوەی پێشمەرگە بۆ ناوچەكە دەكاتە مەحاڵ كە تا پێش ساڵی 2017 لەژێر كۆنترۆڵیدا بوو.

 

ئاماژەی بۆ ئەوەش كردووە، بڵاوەپێكردنی سوپا لەو ناوچانەی كە مادەی 140 دەیانگرێتەوە پەیامێكە بۆ خەڵكی ئەو ناوچەیە بۆ ئەوەی حكومەتی فیدراڵی ئەو قۆناغەی تێپەڕاندووە جارێكی دیكە ڕێگە بەدەستوەردان بۆ نانەوەی پشێوی ناوچەكە نادرێت.