گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

قایمقامیەتى سلێمانى هۆشدارى دەدات ’ئه‌م جۆره‌ گۆشته‌ شیاوی خواردن نییه‌’

2020.07.16 - 13:02
App store icon Play store icon Play store icon
قایمقامیەتى سلێمانى هۆشدارى دەدات ’ئه‌م جۆره‌ گۆشته‌ شیاوی خواردن نییه‌’

ناس کورد-

قایمقامیەتى سلێمانى راگەیەندراوێکى لەبارەى گۆشتى سەرشەقامەکان بڵاوکردەوە و هۆشدارى ئەوە دەداتە هاووڵاتیان کە ئەو جۆرە گۆشتە شیاوى خواردن نییە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

لە راگەیەندراوەکەدا لەسەر زارى سه‌رۆكی لیژنه‌ی دوی قائیمقامیه‌ت بڵاوکراوەتەوە، ئه‌و گۆشته‌ی له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان ده‌فڕۆشرێت شیاوی خواردن نییه‌ و هۆشیاری به‌ دوكانی گۆشت فرۆشه‌كان له‌ هه‌بونی گۆشتی بێمۆر و قیمه‌كراو ده‌د‌ات ده‌ڵێت: شوێنه‌كه‌ روبه‌ڕوی داخستن ده‌كاته‌وه‌.

 

بێوه‌ی ئه‌حمه‌د، سه‌رۆكی لیژنه‌ی دوی سه‌ر به‌لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند: به‌هۆی سه‌ربڕینی ئاژه‌ڵ به‌ شێوه‌یه‌كی نایاسایی و فرۆشتنی له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان، لیژنه‌كه‌ له‌ناوچه‌ی تانجه‌رۆی‌ شاری سلێمانی به‌هاوكاری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایش سلێمانی ده‌ستی به‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك ئاژه‌ڵێ سه‌ربڕدراودا گرتوه‌.

 

وتیشی "ئه‌و ئاژه‌ڵانه‌ی له‌ كۆڵان و شه‌قامه‌كان سه‌رده‌بڕرێن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی پشكنین بۆ ئاژه‌ڵه‌كه‌ نه‌كراوه‌، شوێنی سه‌ربڕین و فرۆشتنه‌كه‌شیان مه‌رجه‌كانی ته‌ندروستی و ڤێتێرنه‌ری تێدا نییه‌، بۆیه‌ شیاوی خواردن و به‌كارهێنان نییه‌.

 

بەوتەى سەرۆکى لیژنەى دوى سەر بە لیژنە هاوبەشەکانى قایمقامیەت، ئه‌و كوشتارگانه‌ی له‌لایه‌ن دكتۆر و كه‌سانی شاره‌زای به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڤێتێرنه‌ری سلێمانییه‌وه‌‌ سه‌رپه‌رشتی ده‌كرێن، پێش سه‌ربڕین و دوای سه‌ربڕین، پشكنین بۆ ئاژه‌ڵه‌كان ئه‌نجام ده‌ده‌ن تا بزانرێت ئاژه‌ڵه‌كه‌ بۆ سه‌ربڕین شیاوه‌، دواتریش بۆ دڵنیابونه‌وه‌ له‌ ته‌ندروستی گۆشته‌كه‌ بۆ خواردن، پشكنینێكی دیكه‌ بۆ گۆشته‌كه‌ ده‌كرێته‌وه‌ پاشان مۆر ده‌كرێت.

 

راشیگه‌یاند: لیژنه‌كه‌ له‌ دوكانێكی گۆشتفرۆرشتن ده‌ستی به‌سه‌ر بڕێك قیمه‌ی ئاماده‌كراودا گرتوه‌، به‌پێی رێنماییه‌كان نابێت دوكانه‌كانی گۆشتفرۆشتن قیمه‌ی ئاماده‌كراوی لێبێت، هه‌ر دوكانێكی گۆشتفرۆش گۆشتی بێمۆر یان قیمه‌ی ئاماده‌كراو بفرۆشێت شوێنه‌كه‌ی داده‌خرێت و خاوه‌نه‌كه‌شی روبه‌ڕوی رێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه‌.