گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’دورخستنەوەی عێراق لەململانێكان تەوەرە سەرەكیەكە دەبێت’

كازمی سەردانى تاران و ڕیاز و واشنتۆن دەکات

2020.07.16 - 11:07
كازمی سەردانى تاران و ڕیاز و واشنتۆن دەکات

ناس کورد- 

سەرچاوەیەكی ئاگاداری حكومەتی عێراق ئاشكرای كردووە، لەم مانگە مستەفا كازمی زنجیرەیەك سەردان بۆ تاران و ڕیاز و واشنتۆن ئەنجامدەدات و دوورخستنەوەی عێراق لەململانێكانى ئەو وڵاتانە تەوەرە سەرەكیەكە دەبێت.

 

میدیاكانی ڕووسیا لەسەر زاری سەرچاوەیەكی ئاگاداری حكومەتی عێراقەوە بڵاویان كردووەتەوە، لەم مانگەدا مستەفا كازمی، سەرۆكوەزیرانى عێراق سەردانى هەریەک لە ئەمریكا و ئێران و سعودیە دەکات و لەسەردانەكانیدا تاوتوێى نزیككردنەوەی دیدو بۆچونی نێوان تاران و واشنتۆن دەكرێت هەروەها هەوڵی سوككردنی گرژییەكانی نێوان ڕیاز و تارانیش دەدرێت.

 

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، كازمی لەسەردانەكەیدا داوا لەبەرپرسانی ئەو وڵاتانە دەكات ململانێکانى نێوانیان لە عێراق دوربخەنەوە.



سەرچاوە حكومییەكە باسی لەوەش كردووە، كازمی كار بۆ ئەوە دەكات هاوسەنگى رابگرێت و هەوڵی دورخستنەوەی مەترسی ئەو ململانێیانە لەعێراق دەدات لانیكەمی لەماوەی سەرۆكایەتیەكەی خۆیدا.